بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

سیاسەتی ئەمریکا بەرامبەر ئێران رۆژ بە رۆژ توندتر دەبێت

مایک پۆمپێئۆ، وەزیرى دەرەوەى ئەمەریکا رۆژی دوشەممە، ٣١ی بانەمەڕ لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانی  لە ناوەندى هریتیج لە واشنتۆن ستراتیژی نوێ وڵاتەکەت سەبارەت بە ئێران راگەێاند.
مایک پۆمپێئۆ، وەزیرى دەرەوەى ئەمەریکا رۆژی دوشەممە، ٣١ی بانەمەڕ لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانی  لە ناوەندى هریتیج لە واشنتۆن ستراتیژی نوێ وڵاتەکەت سەبارەت بە ئێران راگەێاند.
posted onMay 21, 2018
noبۆچوون

 

پۆمپێئۆ لە سەرەتای قسەکانی رەخنەی توندی لە "سیاسەتی شەڕخوازی ئێران" لە رۆژهەڵاتی ناوڕاست گرت و وتی " ڕێژیمى ئیسلامى لە ماوەى دروستبوونى، بە هەوڵ دان بە ناردنی شەڕەکاب بۆ دەرەوەێ ئێران، ویستویە ڕۆژهەڵاتى نێوەڕاست بشێونێت."

پۆمپێئۆ هەروەها وتی " ڕێژیمى ئیسلامى تیرۆر و توندوتیژى سەپاندووە (بە سەر رۆژهەڵاتی نێوڕاستدا). هێرشى کردە سەر بەرزاییەکانى جۆلان و ئیسرائیلى هاوپەیمانمان."

سەبارەت بە چوونە دەرەوەی ئەمریکا لە رێکەوتننامەی ئەتومی ئێران و وڵاتانی ١+٥(ناسراو بە بەرجام) پۆمپێئۆ وتی " بەرجام بۆ هەموو دونیا خراپ بوو، چونکە سووڵتەگەرایی و دەستدرێژییەکانى ئێرانى کورت نەکردەوە. ئێمە دەمانەوێت، لە پاش دەرچوونمان لە بەرجام، پاڵەپەستۆى زیاترى ئابوورى بخەینە سەر ڕێژیمى ئیسلامى."

پۆمپێئۆ ئەوەشی زیاد کرد گەمارۆەکانی سەر ئێران لە لایەن خەزێنەدارى ئەمەریکاوە زیاتر کارى لەسەر دەکرێت و "چیتر ڕێژیمى ئیسلامى بە ئاسانى کارتى سپى نابێت بۆ پیادەکردنى دەسەڵاتەکەى لە ڕۆژهەڵاتى نێوەڕاست."

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا هەروەها ئاماژەی بە باروودۆخی خراپی ئابووری خەڵکی ئێران  کرد و وتی کە ڕابەرانی ئێران ئاگایان لە دۆخی خراپی ئابووری خەڵکی ئەو وڵاتە نییە، " بێکارى و خراپ بەڕێوەبردن وەک وشکەساڵى و گەندەڵى و شکانى تمەن و ..ئەمانە هەمووى بەرهەمى ڕێژیمى ئیسلامین."

پۆمپێئۆ وتی " خۆپێشاندانەکانى ئەم دواییە، نیشانى دا خەڵک دڵى لە ڕێژیمى ئیسلامى سارد بووەتەوە، ئێمە ماندوونەنانسانە پاڵپشتى خەڵکى ئێرانین بۆ ئەوەی بگەن بە ئەو ئازادییەی کە دەیانهەویت."

لە سەر داخوازییەکانی ئامریکا لە کۆماری ئیسلامی ئێران، پۆمپێئۆ وتی کە گرینگترین داخوازیەکانی ئەمریکا لە ئێران ئەمانەن: بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە بکرێت لەسەر بەرهەمهێنانى چەکى ئەتۆمى، وازهێنان لە بەرهەمهێنانى مووشەکى بالستیکى. ئازاد کردنی هەموو ئەو کەسانەی کە بە بەهانەى گاڵتەجاڕانە لە زیندانن(زیندانیانی سیاسی). وازهێنان لە پاڵپشتی قاعیدە."

 پۆمپێئۆ قسەکانی بە ئەوە کۆتایی پێ هێنا کە هیواى ئەمەریکا گەیشتنی خەڵکی ئێران بە ئامانجەکانیانە."