بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

ئەمریکا سزای نوێی بەسەر ٩ کۆمپانیا و ٤ كەسی ئێرانی سەپاند

ئەمریکا سزای نوێی بەسەر ٩ کۆمپانیا و ٤ كەسی ئێرانی سەپاند
posted onJuly 24, 2026
noبۆچوون

ڕۆژی هەینی، فەرمانگەی چاودێریی داراییە بیانییەکانی سەر بە وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا (OFAC)، سزا و گەمارۆی نوێی بەسەر چوار كەس و نۆ کۆمپانیا لە ناوخۆ و دەرەوەی ئێراندا سەپاند، کە بەشێکی بنەڕەتین لە تۆڕە بەرفراوانەکەی سەر بە سەرمایەداری ئێرانی، بابەک زەنجانی، بە تۆمەتی تێوەگلان لە سپیکردنەوەی پارە و دزەکردن لە گەمارۆ نێودەوڵەتییەکان.

سکۆت بێسێنت، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا لە بارەی ئەم بڕیارەوە ڕایگەیاند: "ئێران بەهۆی ڕەفتارە سەرکێشییەکانییەوە باجێکی ئابووریی زۆر قورس دەدات، بە شێوەیەک کە بەهای ڕیاڵ بۆ نزمترین ئاستی مێژوویی دابەزیوە و هەڵاوسان بە توندی زیادی کردووە. لە ژێر سەرکردایەتیی سەرۆکی ئەمریکا، وەزارەتی گەنجینە بەردەوام دەبێت لە بڕینی دەستڕاگەیشتنی دارایی ئەو سەرکردە گەندەڵانەی تاران، هاوشانی پاڵپشتیکەران و ئاسانکارە داراییەکانیان."