بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

مایک پێنس ڕووبە ئەوروپا: دەست لە بەرجام بەردەن

مایک پێنس ڕووبە ئەوروپا: دەست لە بەرجام بەردەن
AvaToday caption
posted onFebruary 16, 2019
noبۆچوون

 

مایک پێنس، جێگری سەرکۆماری ئەمریکا دوای ئامادەبوون لە ڕێوڕەسمی ئەمنیەت و داهاتووی ئاشتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە وارشۆی لهێستان چووە کۆنفڕانسی مونیخ لە ئاڵمان و لەوێ دژی کۆماری ئیسلامی قسەی کرد.

 

مایک پێنس، ئەمڕۆ شەممە جارێکی دیکە ئێرانی بە پشگیری تیرۆریزم لە دونیا ناساند و داوای لە وڵاتانی ئەوروپایی کرد دەستبەرداری لاوازکردنی گەمارۆکانی سەر کۆماری ئیسلامی ببن. پێنس لە قسەکانیدا گووتی کاتی ئەوە هاتووە ئەوروپا لە بەرجام بچێتە دەر و بە ئامانجی گوشاری هەرە زۆر دژی ئێران پەیوەستی ئەمریکا بن.

لە بەرامبەر ئەو لێداوانانەی جێگری سەرکۆماری ئەمریکا، فێدریکا مۆگرینی بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکیەتی ئەوروپا، ڕۆژێک دوای ئەو قسانە جەختی لەوە کردەوە ئەوروپا پابەندی ڕێککەوتنی بەرجام لەگەڵ ئێران دەمێنێتەوە. جێگری سەرکۆماری ئەمریکا لە قسەکانیدا ئێرانی بە دژایەتی یەهودییەکان تاوانبار کرد و گووتی: کۆماری ئیسلامی بە دووژمنایەتیکردنی ئیسرائیل بە هیوای خوڵقاندنی هۆلۆکاستێکی دیکەیە.