بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

مایک پێنس: ڕژیمی ئێران هەڕەشەیەکی مەرگهێنەرە

مایک پێنس: ڕژیمی ئێران هەڕەشەیەکی مەرگهێنەرە
AvaToday caption
posted onFebruary 16, 2019
noبۆچوون

 

مایک پێنس جێگری سەرکۆماری ئەمریکا ڕۆژی هەینی لە ڕەوتی سەردانی ئۆردوگای کاری زۆرەملی لە ئایشوتسی لهێستان (پۆڵەندا)، ڕژیمی ئێرانی بە دژە یەهودی نێوزەد کرد و گووتی "دەمانەوێت گوشارى زیاتر بخەینە سەر کۆماری ئیسلامی".

 

ناوبرا پێش ئەوەی بگاتە مونیخ لە ئەڵمان بەو هەواڵنێرانەی سواری فڕۆکەی جێگری سەرکۆمار بوون ڕایگەیاند: ئێمە ڕژێمێکمان لە تاران هەیە کە هەڕشەی کوشتن دەکات بە هەمان شێوەی کە نازییەکان دژی یەهودییەکان کردیان. پێنس لە درێژەی قسەکانیدا گووتی ئامادەبوونی ئەو لەوێ ناوبراوی خستووەتە فکر کە باوەڕی دونیای ئازاد بۆ ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ئەو جۆرە بیرکردنەوە و دووڕووییە و هەڕەشەی سەرەڕۆکان لە سەردەمی ئێستادا بەهێزتر بکرێت.