بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

دژەتیرۆری کوردستان: ٨ درۆنی بۆمبڕێژکراو لە ئاسمانی هەولێر خرانە خوارەوە

دژەتیرۆری کوردستان: ٨درۆنی بۆمبڕێژکراو لە ئاسمانی هەولێر خرانە خوارەوە
posted onJuly 17, 2026
noبۆچوون

دژەتیرۆری کوردستان دەڵێت، بەرەبەیانیی ئەمڕۆ هەینی، هێزەکانی هاوپەیمانان هەشت درۆنی بۆمبڕێژکراویان لە ئاسمانی هەولێر تێکشکاند و خستە خوارەوە.

دەشڵێت، هێرشەکان هیچ زیانێکی گیانییان لێ نەکەوتووەتەوە.

دژەتیرۆری کوردستان لە راگەیێندراوێکدا ئاماژە بەوە دەکات، "بە گوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، بەرەبەیانیی ئەمڕۆ هەینی 17ی تەممووزی 2026، لە کاژێر 4:19 تاوەکو 5:25، هێزەکانی هاوپەیمانان هەشت درۆنی بۆمبڕێژکراویان لە ئاسمانی هەولێر تێکشکاند و خستە خوارەوە، خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانییان لێ نەکەوتەوە".

هاوکات، بەرەبەیانیی ئەمڕۆ هاونیشتمانییان لە سلێمانی و هەڵەبجەوە دەڵێن، گوێیان لە دەنگی تەقینەوەی "بەهێز" بووە.

هەروەها دەنگی پێنج تەقینەوە لە دەوروبەری هەڵەبجە بیستراون، هۆکارەکەی بە فەرمی ئاشکرا نەبووە. بەڵام باس لەوە دەکرێت کە هێرشی درۆنی بووبێت.

هەروەها لە دەوروبەری شاری سلێمانیش دەنگی تەقینەوە بیستراوە.