بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

ڕاپۆرتێک لەبارەى دۆخى کازرون

ڕاپۆرتێک لەبارەى دۆخى کازرون
posted onMay 20, 2018
noبۆچوون


پــاڵپشتی لە غــەزە دەکرێ
خیانەت لە کازرون دەکرێ

 

سەرەڕای پاشگەزبوونەوەی وەزارەتی ناوخۆی (کشور) کۆماری ئیسلامی لە دابەشکردنی کازرون بە سەر دوو شارستاندا، شەممە ٢٩ی بانەمەڕ خۆپێشاندانی خەڵکی ئەو شارە بۆ ئازادکردنی بەندکراوانی خۆپێشاندانەکانی چەند رۆژ پێش و دەستبەسەرکردنی سەرۆکی دادگای ئەو شارە، هەروا درێژەی هەیە.
مەجید، یەکێک لە دانیشتوانی کازرون بە ئاڤاتودەی گوت: ئەوڕۆ خەڵکی کازرون بۆ ئازادکردنی گیراوانی چەند رۆژ پێش لە چوارڕێیانی بانکی میللی واتە پێش دەرگەی دادخانەی ئەو شارە کۆبوونەوەیان وەڕێخست و هێزە ئەمنییەکانى کۆماری ئیسلامی بۆ پێشگرتن لە گەورەبوونەوەی خۆپێشاندان بە گازی فرمێسکڕێژ و ئۆتۆمبێلى ئاوپڕژێن بڵاوەیان بە خەڵک کرد.
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاڤاتودەی لە کۆبووونەوەی ٢٦ی بانەمەڕدا، خەڵکی ناڕازی وێڕای گووتنەوەی دروشمی "پاڵپشتی لە غەزە دەکرێ و خیانەت لە کازرون دەکرێ" و "دەنگ و ڕەنگی کازرون هۆی شەرمەزاری ئێمەیە"، لە ناوەندی ئەو شارە کۆبوونەوە و دوای هێرشى هێزە ئەمنییەکانی ئێران بۆ سەر خۆپێشاندانەکان، تووندوتیژی لێ دەکەوێتەوە. لە گەرمەى خۆپێشاندانەکانی ٢٦ی بانەمەر، حەوت کەس لە خۆپێشاندەران بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکان دەکوژرێن کە لە نێوانیان دا منداڵێکی کچ و ژنێک هەن.
مەجید، هۆکاری گردبوونەوەی دوینێى خەڵکی کازرونی بۆ ئەوە گەڕاندەوە کە "خەڵکەکە خوازیاری ئەوە بوون سەرۆکی دادگای ئەو شارە دەستبەسەر بکرێ، بە هۆی ئەوەی کە لە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی ٢٦ی بانەمەڕدا بڕیاڕی تەقەکردن لە خەڵکی خۆپێشاندەری دابوو و ئەمەیش بووە هۆى کوشتنى ئەو چەند کەسە".
خوێندکارانی زانکۆی پولی تەکنیکی ئەمیر کەبیر ڕۆژی ٢٧ی بانەمەڕ لە ڕاگەیەندراوێکدا کووشتنی خەڵکی ناڕازی کازرونیان مەحکوم کرد. لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتبوو "دوابەدوای سەرکووتی ناڕەزایەتییە ئاشتیخوازەکانی خەڵکی کازرون لە لایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی و کوژران و برینداربوونی ژمارەیەک لە شارۆمەندانی ئەو شارە، خوێندکارانی زانکۆی سەنعەتی ئەمیر کەبیر هاودەرد و پشتیوانی بزووتنەوەی پێشڕەو و خەڵکن دژ بە دیکتاتۆری و گەندەڵی سیاسی و ستەمی دەسەڵاتداران".

کازرون مانگێک لەوەو پێش دژی جیا کردنەوەی ناوچەکانی قائمیە و نودان لە شارستانی کازرون و دروستکردنی شارستانی کوه چنار بۆتە مەیدانی خۆپێشاندانی گەورە.