بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

ئەردۆغان بەرژەوەندییە سیاسییەکەى خستە سەرووى بڕوا مەزهەبییەکەیەوە

ئەردۆغان بەرژەوەندییە سیاسییەکەى خستە سەرووى بڕوا مەزهەبییەکەیەوە
posted onFebruary 12, 2019
noبۆچوون

لەسەر بنەماى ڕاپۆرتەکانى ئەم دوو حەوتوویەتى ڕابردوو، زۆرینەى شڕۆڤەکارانى سیاسى، شێوازى کارى ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرکۆمارى تورکیە بە ماکیاڤیلی دەشووبهێنن. بە پێچەوانەوەى نێوبانگە سەرڕاستەیانەکەى هەڤڕکێکەرە کۆنەکەى واتە عەلى عەبدوڵا ساڵح سەرکۆماى پێشووى یەمەن کە لە ساڵى ٢٠١٧ى زایینى بە دەستى حوسییەکان تیرۆر کرا، ئەردۆغان بە مارگیر بەنێوبانگە.

بڕیارى ئەردۆغان بۆ گەڕاندنەوەى دوورخراوە میسرییەکەى محەمەد عەبدولحسێن ئەحمەد حسێن بۆ قاهیرە لە دوو مانگى ڕابردوو، ڕۆژهەڵاتى ناڤینى تووشى شۆک کرد. ئەم میسرییە بە هۆى دەستهەبوونى لە تیرۆریى ساڵى ٢٠١٧ى دادوەرى گشتى پێشووى میسر، لە وڵاتەکەى خۆى بە لەسێدارەدان حوکم درابوو.

Erdogan Sells Out his Islamist Brothers

محەمەد عەبدولحسێن ئەحمەد حسێن، ئەندامى ئیخوانولموسلمین، ئەو گرووپەى کە میسریان پێش لە شۆڕشى ٢٠١٣ لەدەستدا بوو کە دواتریش عەبدولفەتاح سیسی سەکۆمارى ئێستایان گەیاندە دەسەڵات، لەسەر ئەو باوەڕە بوون کە محەمەد لە تورکیە خۆى پەناگیر دەکات. حزبی داد و گەشەپێدانى ئەردۆغان پێشوازى لە هەزاران لایەنگرى ئیخوانولموسلمینى میسر کرد کە لە وڵاتەکەى نیشتەجێ بوون. ئایدۆلۆژیاى حیزبی داد و گەشەپێدان، زۆر لە ئەخوان دەچێت و دەگوترێت هەردوو لا هاوکارییان لە نێو یەکتریدا هەیە. ئەردۆغان پێشتر سیسی بە زۆردارێکى نادیموکراتیک وەسف کردبوو.

لەگەڵ ئەوەى کە جارێکى دیکە ئەردۆغان، بەرژەوەندیخوازى سیاسى لە سەرووى بڕوا مەزهەبییەکەى خۆى دانا، بەڵام ئەمە جارى یەکەم نییە کە سەرکۆمارى تورکیە ئاراستەکەى خۆى بگۆڕێت. ئەو لە ئۆکتۆبەرى ساڵى ٢٠١٨، ئاندرۆ برۆنسۆن، کەشیشە ئەمریکییەکەى کە لە تورکیە زیندانى کردبوو، ئازاد کرد، کەچى دوو ساڵى ڕەبەق، برۆنسۆنى بە سیخوڕ و تیرۆریست و پیلانگێڕى کودەتا ناو برد. ئەردۆغان بە بەردەوامى هەڕەشە دەکات و بە شێوەى فیتنەگەرایانە قسە دژى ئیسرائیل دەکات. لەگەڵ ئەمەشدا تورکیە بەردەوامە لە پەیوەندییە دیپلۆماتیکەکانى لەگەڵ دەوڵەتى ئیسرائیل و بازرگانى نێوان هەردوو وڵات لە گەشەسەندن و گەورەبووندایە. لەم ڕووەوە، نمونەگەلى زۆرى فێڵبازانەى ئەردۆغان لەبەر دەستە.

بەڵام گەڕاندنەوەى محەمەد عەبدولحسێن ئەحمەد، گۆڕاوە بۆ دڵەڕاوکێ وە نیگەرانییەکى جددى لەسەر دۆخى ئایندەى ئیخوانولموسلمینە دوورخراوەکانى میسر لە تورکیە. ڕاوێژکارى باڵاى ئەردۆغان یاسین ئاکتایی، ناچار بوو بەیاننامەیەک لە موکەمیلین تەلەفزیۆنەکەى ئیخوانولموسلیمن لە ئیستانبوڵ بخوێنێتەوە کە تیایدا گوتى دەوڵەتى تورکیە سیاسەتەکانى خۆى لەمەڕ میسر ناگۆڕێت. لەگەڵ ئەوەشدا، بە چاوپێخشاندنێک بە کارنامەى سەرۆکایەتى کۆمارى تورکیە، تێدەگەیشن کە ئەردۆغان خەریکى شڕۆڤەى چاکسازیکردنە لە پەیوەندییە لاوازبووەکانى نێوان قاهیرە و تورکیە.

ISICRC