بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

پڕۆژەکانی شارەوانی مەهاباد قوربانی دەگرێ و بەرپرسان خەریکى گۆڕینی ناسنامەی شارەکەن

پڕۆژەکانی شارەوانی مەهاباد قوربانی دەگرێ و بەرپرسان خەریکى گۆڕینی ناسنامەی شارەکەن
posted onFebruary 9, 2019
noبۆچوون

 

چەند کاتژمێرێک پێش ئێستا بە هۆی ڕووخانی دیوارێکی پڕۆژەی مەسکەنی مێهری مەهاباد لە گەڕەکی سەیداوای ئەو شارە و ژێرکەوتنى ئۆتۆمبێلێکى پڕاید دوو کەسی خەڵکی ئەو شارە گیانیان لە دەست دا.

 

ڕووخانی ئەو دیوارە لە کاتێکدایە کە لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابڕدوو ئەوە سێیەمین حاڵەتی داڕمان و داڕووخانی زەوی شوێنی ژیانی خەڵکه. هاتنە خواری شاخی سەر شەقانی ئاشی مام ئەحمەد و هەروەها شەقامی تازە لیدراوی فەلەکەی پۆست بۆ کاینی سۆفی ڕەشید دوو لەو حاڵەتانە بوون کە لە ماوەی ڕابڕدوو لەو شارە ڕووی داوە.

ڕوودانی ئەو ڕووداوانە لە پێش چاوی بەرپرسانی شاری مەهاباد لە کاتێکدایە کە دەسەڵاتدارانی ئەو شارە بە یاوەری ئیدارەی ئیتلاعات و باندی قازیزادە نوێنەری ورمێ لە مەهاباد و شارەوانی مەهاباد هەڵمەتێکی گۆڕنی دیموگرافی و شێواندنی ناسنامەی مەهابادیان دەست پێ کردووە و پوڵێکی زۆر بۆ ئەو پڕۆژانە کە دژی خەڵکی مەهابادن لە بودجەی مەهاباد داندراوە و خەرج کراوە.

تێکدانی کێوی مێژووی خەزایی مەهاباد و فرۆشتنەوەی بە تورکە هاوردەکراوەکان لە ماوەی ڕابڕدوودا کاردانەوەی زۆری چالاکانی مەدەنی مهابادی بەدواوە بوو. لە لایەکی دیکە و لە نوێترین هەوڵی دژی فەرهەنگ و مێژووی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و مەهاباد بەرپرسانی شوڕای شار و بەشی فەرهەنگی بە پێی بڕیاڕی وەزارەتی ئیتلاعاتی مەهاباد نێوی شەقامی سەرداران کە گڵکۆی پێشەوا قازی لێ هەڵکەوتووە گۆڕیوە بۆ شەقامی سەردارانی ئیسلام کە لە ڕوانگەی چالاکانی مەدەنی ئەو شارە بە ئاشکرا هەولێکی دیکەی دەزگاکانی کۆماری ئیسلامییە بۆ شێواندن و شکاندنی مێژوو و کەسایەتییە سیاسیەکانی ڕۆژهەڵات بە تایبەت پێشەوا قازی محەمەد.

بە گووتەی شارۆمەندێکی مەهاباد کە پێوەندی بە ئاڤاتودەی گرت، ئەگەر بێتوو بەرپرسانی شار ئەو پارەیەى بۆ لەنێوبردنی ئاسەوار و گۆڕینی دیموگرافی مەهاباد خەرجی دەکەن بۆ ئاوەدانکردنەوەی شار و قایمکاری پڕۆژەکانی دروستکردنی خانووی مەهابادییەکانی تەرخانی بکەن، هیچ کام لەو کارەساتانە ڕوو نادەن و گیانی خەڵک پارێزراو دەبێت.

دەرهێنانى گیانلەدەستراوانى ژێر دیوارە ڕووخاوەکە