بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

کوردستان

کوردستان

ئەندامێکی سەرکردایەتیی پاک: بە مووشەک هێرش کرایە سەر بارەگاکانمان لە پارێزگای هەولێر

posted onJuly 22, 2026
noبۆچوون

رۆژی سێشەممە، ئەدیب خالیدیان،ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی ئازادی کوردستان راگەیاند: "لە کاژێرێکدا بە 5 مووشەکی بالیستی هێرش کرایەسەر بنکەی چەمشار لە نزیک کەمپی دارە شەکران لە پارێزگایهەولێر."

چەند بنکەیەکی ڕادار و سەربازی لە ئیلام و سنە بۆردوومان کران

posted onJuly 22, 2026
noبۆچوون

چەند ناوچەیەکی سەربازی و بنکەی ڕادار لە پارێزگاکانی ئیلام و سنە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرانە ئامانج و زیانی ماددییان پێگەیشت؛ بەرپرسێکی ناوچەکەش دەڵێت هێرشەکان لەلایەن هێزەکانی ئەمریکاوە ئەنجامدراون.

شوانێكی تەمەن ٦٩ ساڵ لە قەندیل بە تەقەی سوپای تیرۆریستی پاسداران بریندار کرا

posted onJuly 22, 2026
noبۆچوون

​هێزەکانی سوپای پاسدارانی ئێران لە هەوارگەی «دۆڵەلێنێ»ی کوێستانی قەندیل تەقەیان لە شوانکاران و مەڕوماڵاتی هاووڵاتییان کرد، کە لە ئەنجامدا شوانێكی تەمەن ٦٩ ساڵ بە ناوی (وسوو حەسەن محەممەد) بریندار بووە و چەندین سەر مەڕیش کوژران.

بەکارهێنانی فۆسفۆری سپی لە هێرشە دڕۆنییەکەی ئێران بۆ سەر پارتی ئازادیی کوردستان

posted onJuly 22, 2026
noبۆچوون

پارتی ئازادی کوردستان ڕایگەیاند: "بەپێی پشکنینە پزیشکییەکان بۆ دۆخی ٩ پێشمەرگەی برینداری هێرشەکە و ئەو ئاگرە بەرفراوانەی لە ژینگە و شوێنی ڕووداوەکە کەوتووەتەوە، دەرکەوتووە کە ئەو چەکەی بەکارهاتووە فۆسفۆری سپیی تێدا بووە."

دەستبەسەرکردنی سێ چالاکوانی مەدەنی و ژینگەیی لە ڕوانسەر

posted onJuly 22, 2026
noبۆچوون

سێ چالاکوانی مەدەنی و ژینگەیی خەڵکی شاری ڕوانسەر بە ناوەکانی خەلیل پەرەندەک، شەهاب سولەیمانی و ئیدریس گوڵمحەممەدی، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێکخراوی هەواڵگریی سپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کران.

ئەمریکا کوژرانی سەربازێکی لە هەرێمی کوردستان راگەیاند

posted onJuly 20, 2026
noبۆچوون

سێنتکۆم لە راگەیێندراوێکدا ئاشکرای کرد، دوای هێرشێکی ئێران لە 17ـی تەممووز بۆ سەر بنکەیەکیان لە ئوردن، دووسەربازیان کوژران و یەکێکی دیکەش بێسەروشوێن بوو.بەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە، 19-07-2026، تیمەکانی گەڕان تەرمێکیان لە شوێنی رووداوەکە دۆزیوەتەوە و ئێستا خەریکی پشکنینن بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی کە تەرمی

بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێ و هەڵکوتانە سەر ماڵی لاوێکی ٢٠ ساڵان لە ئیلام

posted onJuly 20, 2026
noبۆچوون

بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی گەیشتوون، ڕۆژی ١ی بانەمەڕی ١٤٠٥، ئەفسەرانی بنکەی گەنجوان، بۆ دەستبەسەر كردنی مەسعوود سەفەری، تەمەن ٢٠ ساڵ و خەڵکی گوندی سەرچەملو سەر بە پارێزگای ئیلام، ھێرشیان كردە سەر ماڵی بنەماڵەكەی؛ كارێك کە بووە ھۆی سووتانی تەواوی ماڵەكە، برینداربوونی گەنجەکە و بێ ماڵ و حاڵ بوونی بنەماڵ

سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران: هێرشە بێ پاساوەکانی ئێران شەرمەزار دەکەین

posted onJuly 17, 2026
noبۆچوون

سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "هێرشە بێ پاساوەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانبۆ سەر هەرێمی کوردستان شەرمەزار دەکەین وبەردەوامی ئەم هێرشانە، سەقامگیریی تەواوی ناوچەکە تێک دەدات".

چەند رۆژێکە چەندین هێرشکراونەتە سەر سنووری پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی.