
محەممەد دانیاڵی، چالاکی فەرهەنگیی کورد و ئەندامی گرووپی شاخەوانیی "بنار ئابدانان"، ڕۆژی شەممە، ٢٥ی ڕەشەمە، لەلایەن دەسەڵاتدارانەوە دەستبەسەر کراوە، ئەوەش بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای بەندکردنەکەی.
بەپێی زانیارییەکان، دانیاڵی، کە تەمەنی ٢٤ ساڵە و خەڵکی شاری ئابدانانە، سەر بە پارێزگای ئیلام، لە شاری دێلوڕان دەستبەسەر کراوە و ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندی ئیلام کراوە.
باس لەوە کراوە کە ناوبراو پێشتر بە تۆمەتی "کۆبوونەوە و هاوکاری دژی ئاسایشی نیشتمانی" و "ئەنجامدانی تاوانی کۆمەڵایەتی" سزای دوو ساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپێندراوە، هەروەها ڕۆژانی پێشووی دەستبەسەرکردنیشی لە سزاکەدا هەژمار کراوە.