![سەڵماس](/sites/default/files/2025-02/Screenshot%202025-02-12%20172540.png)
ئەو شوێنەی لە سەڵماس تەقینەوە تێیدا روویداوە
لە شاری سەڵماس بەهۆی تەقینەوەی یاری ئاگرینی دەستسازەوە ژنێک گیانی لەدەستدا و ٥ کەسی دیکەش، کە ئەندامی بنەماڵەیەک بوون، بریندار بوون.
دوانیوەڕۆی رۆژی ٢٣ی رێبەندانی ١٤٠٣ لە گەڕەکی تازەشاری شاری سەڵماس، لە پارێزگای ورمێ، تەقینەوە لە ماڵێکی سێ نهۆمیدا روویدا و ژنێکی تەمەن ٤٤ ساڵ گیانی لەدەستدا.
لەو تەقینەوەیەدا ٥ کەسیش بریندار بوون، ٢ لەوان منداڵن و بەپێی راپۆرتی راگەیاندنە خۆجێیەکان، دۆخی تەندروستی سێ لە بریندارەکان جێگیر نییە و بۆ شاری ورمێ رادەگوێزرێن.
لەو خانوویە یاری ئاگرینی دەستساز بۆ شەوی چوارشەممەسووری دروستکراوە.
هەموو ساڵێک لەگەڵ نزیکبوونەوە لە نەورۆز دەیان کەس لەکاتی دروستکردنی یاری ئاگرین یان لە کاتی بەکارهێنانی یارییە ئاگرینە دەستسازە ناستاندارەکان گیان لەدەست دەدەن یان بریندار دەبن.