بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

سوپاى قودس لە سوریە منداڵان بۆ کارى تیرۆریستى ڕادەهێنێت

سوپاى قودس لە سوریە منداڵان بۆ کارى تیرۆریستى ڕادەهێنێت
AvaToday caption
posted onAugust 14, 2020
noبۆچوون

سوپاى قودس ـى سەر بە سوپاى تیرۆریستى پاسداران، ئۆردوگاى ڕاهێنانى سەربازى و ڕاهێنانى چەکى بۆ منداڵان و مێرمنداڵان لە سوریە دروست کردووە بۆ شەڕ و کردەوەى تیرۆریستى و خۆکوژى.

 

بەلەدى نیوز کە میدیەکى سوریەیە، لە زمانى دژبەرانى ڕژێمەکەى بەشار ئەسەدەوە بڵاوى کردووەتەوە:

لە چەند ڕۆژى ڕابردوو، گرووپ و میلیشیاکانى سەر بە کۆمارى ئیسلامى، ئۆردوگاى ڕاهێنان و وەرگرتنى منداڵانیان کردووەتەوە کە کەوتووەتە شارى تەدمرى ڕۆژهەڵاتى حمس.

سەرچاوەکە باسى لەوە کردووە کە سوپاى پاسدارانى کۆمارى ئیسلامى ئەم بنکە سەربازییەى لە شارى تەدمر دروست کردووە بۆ ئەوەى منداڵان تیایاندا ناونووس بکرێن و بۆ کارى سەربازى بەکاریان بهێنن.

منداڵى سوری

میلیشیاکانى ژێر دەسەڵاتى سوپاى قودسى پاسداران هەوڵ دەدەن منداڵان و مێرمنداڵانى ژێر تەمەنى ١٨ ساڵى ناوچە گوندەکییەکانى حمس کۆ بکەنەوە و وەک شەڕکەر و موجاهید ڕاهێنانیان پێ بکەن بۆ کردەوەى سەربازى و خۆکوژى.

هەر ئەم میلیشیایانە لە مانگى ڕابردوو، دەیان مێرمنداڵى خوار تەمەن ١٦ ساڵیان لە شارى ئەلبوکەمال وەرگرتووە و بەشدارییان پێ کردوون لە خوولێکى ڕاهێنان و بەکارهێنانى چەک. پێشتر گرووپە تیرۆریستى و توندئاژۆکەى "لواء فاطمیون"ـى ئەفغانی، دەیان منداڵیان کۆ کردبوونەوە بۆ ئەوەى لە تەنیشت هێزە شەڕکەرەکانى ڕژێمى سوریەوە شەڕیان پێ بکرێت.

منداڵلا سورى ١

منداڵى سورى ٢