بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

فەلسەفەی سیاسی هەڵبژاردن

فەلسەفەی سیاسی هەڵبژاردن
AvaToday caption
posted onOctober 25, 2024
noبۆچوون

شارۆ کرماشانی

 

ئەگەر لە هزری سوورریئالیسیی خۆماندا نیشتمان پانتایی ئەرد و ئاسمان بێت و سیاسەت و حیزبێکی سیاسی وەک فڕۆکەیەک ببینین، سیاسەتوانان بە پێی پلە، ئەندامی لێژنەی فڕینی ئەو فڕۆکەیەن. کاپیتان سەرۆکە و ئەفسری یەکەم (فێرست ئافیسر) یاریدەدەر، ئەگەر مەودای فڕین زیاتر لە پێج کاتژمێر بێت ئەفسەری دووهەمێش (سێکند ئافیسر) تەبعەن ئەبێ هەبێت.میواندار و ئەندامانی میکانیکی و هێڵی فڕێنو خۆی بابەتێکی گرنگە و لە درێژەدا ئاماژەی پێدەکرێ و دێتە شرۆڤە.

لە یاسای فڕین و فڕۆکەوانیدا، ماتیمەتیکس و فیزیکس یەکەم شەرتی وەرگرتنی کەسێکە بۆ فڕۆکەوانی، بۆ؟ یەک خێرائی سوڕانەوی مێشک و کردار و پەرچەکردار بە میتۆدە و فورمۆلەکانی فڕین. دووەم، جگە لە فۆرموولە پێوەندیدارەکان، ماتیماتیکس و فیزیا پێش دوکتۆری دەرووناس سەلامەتیی دەروونی ئەو کەسە دەسەلمێنن. دوای ئەمە شەرتی سێهەم واتە سەلامەتی فیزیکی دێتە ئەژمار.

هەر لەم ڕووانگەی سوورڕئتالیستیەوە، خەڵکی کۆمەڵگە، موسافرەکانی ئەم فڕۆکەنەو و دەبێ بە سەلامەت بە مەقسەد بگەن. لێرە جیاوزیەک هەیە دەبێ بزانین چیە؟ ئەویش ئەوەیە کە لێژنەی هەڵبژاردنی فڕۆکەوان، ئەندازیار و پسپۆڕن و فێرکراون چۆن و بۆ و کێ هەڵبژێرن؟

بەڵام لە سیاسەتدا و لە وڵات و کیانێکی دیموکراتیکدا خەڵک سیاسەتوان هەڵدەبژێرن و دەبێ خەڵک فێر بکرین چۆن سیاسەتوان هەڵبژێرن!؟ مامۆستای خەڵک لێرەدا فەیەلسووف و پسپۆڕی بواری فەلسەفەن نەک سیاسەتوان، فەیلەسووفەکان دەبێ لە بەرنامەی درێژخایەندا لە سەر سەلامەتی مێشکی کۆمەڵگە کار بکەن.

 یەکەم شەرتی فیر کردنی ئەوانە کە چۆن سیاسەتوان بناسن چیە؟ سەلامەتی ڕەوانیی ئەو کەسەیه بەڵام چۆن؟ بە بینینی هەڵسوکەوتی کۆمەڵایەتی ئەو کەسایەتیە، مەرجەکان لێرەدا کامەن؟ بە خەڵکی کام شار دەڵێن ڕووناک بیر؟ یەکەم سەبووری و لە سەرەخۆبوون، و مەودای سێ چرکەیی بۆ وڵامی پرسیاری ڕۆژنامەوان و خەڵک دووەم، شێوازی جلو و بەرگ و ڕەوت و پەرچەکرداری کاریزماتیک سێیەم، وڵام بە پێی لۆژیک و هزرمەندی و ڕۆشنبیری چوارم، لەسەر هێز و بیرمەندی خۆی مانووڕ دان و بەهانە نەدان بە ڕەقیب بۆ لاواز کردنی ئەندیشەی خۆی و فێرگەکەی خۆی و... .

ئەم بابەتە درێژەی هەیە. لە داهاتوودا ئەگەر بۆم کرا تەواوی دەکەم. هەروا ئیزن نادەین هەرکەس بە گەز و گوریسی شیزۆفرنی خۆی خەڵک بباتە نێو بیرو چاوە!؟ تاک بە تاکی خەڵک لە ڕێگا و میتۆدی جۆراوجۆرە تەیار و ئامادە دەکەین بۆ داهاتوو تا بتوانن حەزرەتی کاپیتانی سیاسی بکەن بە فڕۆکەوان و خەڵک بە سەلامەت لە هەور و هەڵا و شاخەکان و هێلی دژواری متافیزیک و فیزیکی کێبرکێی سیاسی نیشتمانی بپەڕنەوە و بە سەلامەت و سەروەری و شکۆوە بە مەقسەد بگەن.

 ئەو کات مێژوو بڕیار دەدات خەڵکی کام گوند و باژیر و شار و هەریم و وڵات باش فێرکراون کە کاپیتان هەڵبژێرن