بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

گوایدۆ و کۆشکی سپی: ئەرتەش دەست هەڵگرە لە پشتیوانی مادۆرۆ

گوایدۆ و کۆشکی سپی: ئەرتەش دەست هەڵگرە لە پشتیوانی مادۆرۆ
posted onFebruary 3, 2019
noبۆچوون

 

دوای ڕاگەیاندنی پشتیوانی ژەنەڕاڵێکی ئەرتەشی ڤەنزوێلا لە دژبەرانی مادۆرۆ، خوان گوایدۆ و دەوڵەتی ئەمریکا جارێکی دیکە داوایان لە هێزە نیزامییەکانی ڤەنزوێلا کرد دەست هەڵگڕن لە پشتیوانی مادۆرۆ.

 

هێزە چەکدارەکانی ڤەنزوێلا لە گرینگترین ئەو دامەزراوانەن کە پشتیوانی لە نیکۆلاس مادۆدرۆ سەرکۆماری ڕەوایی لەدەستدراوی ڤەنزوێلا دەکەن. بەو هۆیەوە لە حەوتووەکانی ڕابڕدوو دژبەرانی مادۆرۆ و لە سەرووی هەموان گوایدۆ چەندین جار داوایان لە هێزە چەکدارەکان کردووە دەست هەڵگڕن لە پشتیوانی کردن لە مادۆرۆ.

ڕۆژی سێزدەی ڕێبەندان ژەنەڕاڵی هێزی ئاسمانی، فرانسیسکۆ یانز داوای لە هاوکارەکانی خۆی کرد دەست هەڵگرن لە پشتیوانی کردن لە نیکۆلاس مادۆرۆ. کاتژمێرێک دواتر دەسەڵاتدارانی پلە بەرزی دەوڵەتی ئەمریکا پشتیوانیان لە داخوازی ژەنەڕاڵ یانز کرد.

جان بۆڵتۆن، ڕاوێژکاری ئەمنیەتی نەتەوەیی دۆناڵد ترامپ، سەرکۆماری ئەمریکا لە تویتێکدا نووسی "ئەمریکا داوا لە هێزە چەکدارەکانی ڤەنزوێلا دەکات ڕێگەی ژەنەڕاڵ یانز بگرنە بەر و پشتیوانی لە ناڕەزایەتی ئاشتییانەی خەڵک بۆ پارێزگاری لە دێموکڕاسی بکەن".