بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

گەمارۆ خرایە سەر ٧ ئەندامی حیزبوڵاى لوبنان وەک تیرۆریستی نێودەوڵەتی

گەمارۆ خرایە سەر ٧ ئەندامی حیزبوڵاى لوبنان وەک تیرۆریستی نێودەوڵەتی
AvaToday caption
posted onMay 12, 2021
noبۆچوون

وەزارەتی خەزانەداری ئەمریکا ڕۆژی سێشەممە ١١مەی ساڵی٢٠٢١ی زایینی، لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند حەوت هاووڵاتى لۆبنانی سەر بە  گروپی تیرۆریستی «حیزبوڵا»ی سەرسپێردراوی کۆماری ئیسلامی، گەمارۆ داوە و وەک «تیرۆریستی نێودەوڵەتی » پێناسەیانی کردووە.

 

بەپێ ئەم بەیانییە ئەو ٧کەسە بریتین لە:

ـ عێزەت عەكر

ـ حەسەن عوسمان (بەرپرسی ناوەندی ماڵی حزبوڵا)

ـ ئیبراهيم عەلی زاهیر

ـ ئەحمەد محەمەد يەزبك

ـ وەحيد سبيتی

ـ عەباس غەريب

ـ موستەفا حەرب

 

واشنتۆن جگە لەم حەوت کەسە دوو بەرپرسی "حیزبۆڵا" دوو کەسى دیکەشى دیارى کردووە وەک کەسانێک کە پێویستە گەمارۆیان بخرێتە سەر کە ئەوانیش برتین لە:

یەکەم: نەبیل قاووق فەرماندەی باڵای چەکداری لە باشووری لوبنان

دووەم: حەسەن ئەلبەغدادی ئەندامی ناوەندی ئیجرایی حیزبی لە پێڕستی گەمارۆکان داناوە.