بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

ئەڵمانیا له هەوڵدایه پێش له هاتنی کۆچبەری نایاسایی بگرێت

ئەڵمانیا له هەوڵدایه پێش له هاتنی کۆچبەری نایاسایی بگرێت
AvaToday caption
وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا رایگەیاند، وڵاتەکەی بەشێوەیەکی کاتی خاڵی پشکنین لەسەر سەرجەم سنوورەکانی وڵاتەکەی جێگیر دەکات.
posted onSeptember 10, 2024
noبۆچوون

رۆژی دووشەممە ١٩ی خەرمانانی ١٤٠٣ی هەتاوی، نانسی فیسەر، وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا رێکاری نوێی حکومەتی وڵاتەکەی بۆ رووبەڕووبوونەوە و راگرتنی شەپۆلی کۆچبەرانی بۆ ئەڵمانیا راگەیاند.

ڕێکاره نوێیەکان بریتین له دانانی خاڵی پشکنین لەسەرجەم خاڵە سنوورییەکانی وڵاتەکە لەگەڵ هەریەک لە وڵاتانی؛ فەرەنسا، لۆکسەمبۆرگ، هۆڵەندا، بەلجیکا، دانیماڕک، سویسرا، نەمسا، پۆڵەندا و چیک بۆ ماوەی شەش مانگ.

وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا رایگەیاندووە، ئامانج لە دانانی ئەو خاڵی پشکنینانە یان خاڵی کۆنترۆڵ، بۆ رووبەڕووبوونەوەی هاتنی کۆچبەری نایاساییە لەو وڵاتانەوە بۆ ئەڵمانیا.

ساڵی رابردوو، حکومەتی ئەڵمانیا، سنوورەکانی لەگەڵ وڵاتانی پۆڵەندا، چیک و سویسرا تووندتر کرد و ئەمه بووه هۆی دابەزینی ڕێژەی هاتنی کۆچبەرانی نایاسایی بۆ ئەڵمانیا.

وەزیری ناوخۆ دانی بەوەداناوە کە وڵاتەکەی هیچ بژارەیەکی دیکەی لەبەردەم نییە تەنیا تووندکردنی سنوورەکانی نەبێت، تاوەکو رێگری بکەن لە چوونی کۆچبەری زیاتر بۆ وڵاتەکەیان.

لەمانگی تشرینی یەکەمی پارەوە، زیاتر لە 30 هەزار کۆچبەری نایاسایی لەسەر سنوورەکانی ئەڵمانیا رێگرییان لێکراوە بچنە نێو وڵاتەکە.

بەگوێرەی ئاماره فەرمییەکانی حکومەتی ئەڵمانیا چاوەڕێ دەکرێت تاوەکو کۆتایی ئەم ساڵ، نزیکەی 270 هەزار داواکاری مافی پەنابەرێتی لە ئەڵمانیا پێشکێش بکرێت و نزیکەی نیو ملیۆنیش ئێستا لە قۆناخی وەڵامدانەوەدان.

ئەمە جگە لەوەی نزیکەی 227 هەزار پەناخواز داوای مانەوەیانرەتکراوەتەوە و فەرمانیان پێکراوە وڵاتەکە بەجێبهێڵن.