بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی داوای لێکۆڵینەوەی بەپەلەی لە کەیسی فەلەج بوونی ئارەزوو بەدری کرد

ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی داوای لێکۆڵینەوەی بەپەلەی لە فەلەج بوونی ئارەزوو بەدری کرد
posted onAugust 15, 2024
noبۆچوون

ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی، ڕۆژی چوارشەمه ٢٤ی گەلاوێژی ١٤٠٣ی هەتاوی، بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیندراوێک سەبارەت بە فەلەج بوونی ئارەزوو بەدری، به هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران، خوازیاری لێکۆڵینەوەیەکی ورد لەمباروەیەیه.

لەم ڕاگەیندراوه هاتووه: پێویستە بەدواداچوونی جددی و کاریگەرانە لەم ڕووداوە بکرێت و لێپرسینەوە لە کەسانی بەرپرس بکرێت.

لەم ڕاگەیندراوەدا ئاماژە بە تەقەی پۆلیسی كۆماری ئیسلامی ئێران  لە ئارەزوو بەدری به هۆی ڕچاو نەکردنی حیجابی ئیجباریی کراوه که بووەته هۆی فەلەجی ناوبراو.

ئەم ڕێکخراوه هەروەها جەخت لەوە دەکاتەوه کە یاسای "ئیجباریی حیجاب" نموونەیەکی بەرچاو له پێشێڵ کردنی مافی مرۆڤه له ئێران و دەبێت له زوورین کات هەڵبوەشێنرێتەوە.