بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

گەلاوێژ محەممەدی ئەرشەد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێران دەستبەسەر کرا

گەلاوێژ محەممەدی ئەرشەد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێران دەستبەسەر کرا
posted onAugust 15, 2024
noبۆچوون

ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ی گەلاوێژی ١٤٠٣ی هەتاوی، گەلاوێژ محەممەدی ئەرشەد، لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات له شاری مەهاباد لە کاتی گەڕانەوە لە شوێنی کارەکەی، دەستبەسەر و بۆ شوێنی نادیار گواسترایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو به ئاڤاتودەی، گەلاوێژ محەممەدی ئەرشەد، تەمەن ٤٥ ساڵ و خەڵکی مەهاباد، بەرگدوورە و لە کاتی گەڕانەوە بۆ ماڵەوە، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە چوار ئۆتۆمبێل گەمارۆیان داوە و دەستبەسەریان کردووە.

هەتا کاتی نووسینەوەی ئەم هەواڵە، سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکەی، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەربوون و شوێنی ڕاگیرانی لە بەردەستدا نییە.