بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

یەکێتیی ئەوروپا لەسەر سەپاندنی سزای بەرفراوان بەسەر کۆماری ئیسلامی ئێراندا ڕەزامەندی دەربڕی

یەکێتیی ئەوروپا لەسەر سەپاندنی سزای بەرفراوان بەسەر کۆماری ئیسلامی ئێراندا ڕەزامەندی دەربڕی
AvaToday caption
posted onApril 24, 2024
noبۆچوون

دوای هێرشەکەی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل و هەوڵی جیهانی بۆ هێوەر کردنی تلاڤیۆ بەمەبەستی پێشگرتن له چێ بوونی جەنگێکی بەربڵاوی ناوچەیی، یەکێتیی ئەوروپا یەکدەنگ و یەکگرتوو، هەنگاوێکی جددی بۆ فەراوان کردنی سزاکان بەسەر کۆماری ئیسلامی هەڵگرتووه.

ڕۆژی دووشەممه، ٣ی بانەمەڕی ٢٠٢٤، وەزیرانی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا لەسەر درێژکردنەوەی گەمارۆکانی تایبەت به بەرنامە مووشەکی و درۆنییەکانی کۆماری ئیسلامی، ڕێکەوتن.

لەم پەیوەندییەدا، جۆزێپ بورێل، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا ڕایگەیاند، ئەم ڕێکەوتنه هەوڵەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ پەره‌دان به پێشەسازی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی و مووشەکییەکەی ئامانج گرتووه. هەروەها هەرجوره هەنگاوێکی ئێران بۆ هەناردەکردنی مووشەک و درۆن بۆ ڕووسیاش لەخۆ دەگرێتەوه.

بە وتەی ناوبراو، گەمارۆ نوێیەکان تەنیا به بازرگانی مووشەکی ئێران لەگەڵ ڕووسیە بەرتەسک نابێت بەڵکوو هەناردەکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەک بۆ گرووپە تیرۆریستییەکانیش لەخۆ دەگرێتەوه.

هەروەها ئەم سزایانە هەناردەکردنی هەرجوره پارچەیەک، قەدەغە دەکات کە بۆ بەرهەمهێنانی مووشەکی بالیستیک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بەکاردێت.

جێگای ئاماژەیه ڕۆیترز‌، ڕۆژی سێشەممه، ٤ی بانەمەڕی ١٤٠٣ی هەتاوی، له ڕاپورتێکدا ئاشکرای کرد، وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا دوو دامەزراوەی "مهرسام اندیشه‌ ساز نیک و داده‌افزار آرمان" که  سەر بە فەرماندەیی ئەلیکترۆنیی سوپای پاسدارانن و چوار تیرۆریستی سەر به ئێرانشی به لیستی ڕەشی وڵایەته یەکگرتووەکان، زیاد کردووه.