بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

مێهران ئەکرەمی له ژێر ئەشکەنجە گیانی لەدەستدا

مێهران ئەکرەمی له ژێر ئەشکەنجە گیانی لەدەستدا
وێنەیەک له مێهران ئەکراەمی
دوای ١٦ مانگ دەستبەسەربوون له گرتنگەی ڕێکخراوی تیرۆریستی ئیتلاعات له سەقز، تەرمی مێهران ئەکرەمی ڕادەستی بنەماڵەکەی کرا
posted onMarch 16, 2024
noبۆچوون

مێهران ئەکرەمی، به هۆی توندی ئەشکەنجه له گرتنگەی ئیتلاعات سەقز، دو گورچیلەی لەدەست دەدات و دوای ناردنی بۆ نەخۆشخانه و گەڕانەوەی دووبارەی بۆ گرتنگه، به هۆی خراپی دۆخی جەستەی و بەردەوامبوونی ئاسەواری ئەشکەنجه، گیانی لەدەستدەدات.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو به آواتودەی، مێهران ئەکرەمی، تەمەن ٣٢ ساڵان، خەڵکی شاری تیکاب کە لە ڕەوتی بزووتنەوەی ژن، ژیان. ئازادی لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە لە شاری سەقز دەستبەسەرکرابوو، ڕۆژی سێشەممە ٢٣ی ڕەشەممەی ١٤٠٢، به هۆی ئەشکەنجەی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە، گیانی لەدەستدا.

ناوبراو له ڕەوتی خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی مانگی خەزەڵوەری ١٤٠١ لە شاری سەقزدا دەبێت و لەوێ دەستبەسەرکرابوو و بۆ گرتنگەی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە دەگوازرێتەوه

مخابن له درێژەی شازده مانگ دەستبەسەوربوونی ئەم گەنجه، بنەماڵەی ئەکرەمی هیچ هەوڵێک بۆ به مێدیایی کردنی هەواڵی دەستبەسەربوونی کوڕەکەیان ناکەن تەنیا بەو هیوایه که بتوانن به باڕمەته ئازادی بکەن بەڵام هەر ئەمه دەبێته هۆی دەستئاوەڵه بوونی هێزه تیرۆریستییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران تا به کەیفی خۆیان مێهران ئەکرەمی ئەشکەنجه بکەن.

هەروەها سەرچاوەکانی هەواڵ به ئاواتودەیان ڕاگەیان: "ئیتلاعاتی سەقز تەنیا بەو مەرجه حازبووه تەرمی مێهران رادەستی بنەماڵەکەی بکەت کە داوای وەڵامی توێکارییەکە نەکەن و تەنیا دوای یەکسال دەتواننن بەدوای وەڵام توێکارییەکه بکەون و هەر بۆ ئەم مەبەستەش بەڵگەیەکیان له باوکی واژۆ کرد".

بەپێی هەواڵه بڵاوکراوەکان، مێهران ئەکرەمی ڕۆژی سێشەممە، ٢٣ی ڕەشەممە، به هۆی توندی ئەشکەنجەدان هەردوو گورچیلەی لەناکاودا لەکار دەکەون بۆیه بۆ نەخۆشخانەی "خومەینی" شاری سەقز دەگوارێتەوه. دواتر دوای چەند کاتژمێر خەوێندران و دیالیز کردن، بە پێشنیاری پزیشکی نەخۆشخانه بۆ بەندیخانە گەڕێندرابووەوە بەڵان تەنیا دوای سێ ساعەت له هاتنەوەی، به هۆی توندی ئاسەواری ئەشکەنجه گیانلەدەستدا.

بەوتەی سەرچاوە نزیکەکان لەو بنەماڵەوە، کە توانیوایانە تەرمی مێهران ببینن، ناوبراو پشتی سەری شکابوو و سەرووی برۆی و سەری بریندار بووە و لووتی، گوێی و دەمی خوێنڕێژی بووە.

تەرمی مێهران ئەکرەمی ڕۆژی پێنجشەممە ڕادەستی بنەماڵەکەی کرایەوە و هەر ئەو ڕۆژە لە شاری تیکاب لە نێوان ڕێوشوێنێکی سەختی ئەمنیدا ڕێوڕەسمی بەخاک سپاردنەکەی بەڕێوەچوو.

شایەنی باسە، مێهران ئەکرەمی ڕۆژی شەممە ٢١ی خەزەڵوەری ١٤٠١ی هەتاوی، لە ڕەوتی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سەقزەوە دەستبەسەرکرا و لەگەڵ ئەوەی بنەماڵەکەی ئاگایان لەو بابەته هەبوو بەڵام هیچ هەوڵیکیان بۆ مێدیایی کردنی دۆخی کوڕەکەیان نەدا.

هەر مێهران ئەکرەمی یەکێک له قارەمانانی ڕشتەی تێکواندۆ بوو و لەم بوارەدا خاوەنی چەندین میدالیا بووە. ناوبراو پێشتریش بەهۆی چالاکی سیاسییەوە دەستبەسەرکرابوو.