به پێی هەواڵی گەیشتوو به ئاواتودەی، ڕێوڕەسمی مێژووی "بێڵندانە" به بەشداربوونی خەڵکێکی زۆر بە لاو و پیر و منداڵەوە، له ئاوایی هەڵوێی سەردەشت بەڕێوه چوو.
ئەم ڕێوڕەسمه که چەند ساڵه به گڕ و تینێکی تایبەت له لایەن خەڵکەوه بەڕێوه دەچێت، بووەته هۆی ڕاکێشانی سەرنجی ژمارەیەکی زۆر له گەشتیاران. ئەم بۆنە مێژوویه پەیامی ژیان و سەرهەڵدانی سرۆشته بۆ دەستپێکی وەرزێکی پڕ خێر و بەرەکەت بۆ زاگروس و گەلی کورد.
لەم ڕێوڕەسمه کۆنەدا، بەشداربووان به جلوبەرگی ڕازاوەی کوردی و هەروەها بەجۆش و خرۆشەوە پێشوازی لە نزیکبوونی هاتنی بەهاریان کرد.
جێگای ئاماژەیه لەم بۆنه فۆلکلۆرییه چەندین بەرنامەی ڕەنگاوڕەنگ وەک هەڵکردنی ئاگر، شانۆ، خوێندنەوەی شێعر، قسەی خۆش و جۆرەکانی هەڵپەڕکێ، ئەپ سواری و گۆرانی بەڕێوە چوو.
"بێڵندانە" جەژنێکی کۆنی کوردانه که بە نیشانەی شوکرگوزاری له دەرگای خودای گەوره و سەرهەڵدانی پائیز و نەمانی سەرما، بەڕێوە دەچیت.
هەروەها لەم جەژنه مێژوویهدا، خەڵک مزگێنیی هاتنی بەهار و نەمانی ستەم و زۆرداری بە یەکتر دەدەن و هیوای شکۆمەندی و سەربەرزی بۆ کوردستان دەخوازن.
به وتەی مێژووناسان، ڕیشەی ڕێوەڕەسمی "بێڵندانە" هەڵدەگەڕیتەوه بۆ ٥ یان ٦ هەزار ساڵ پێش، کە لە کۆتایی چلەی یەکەمی زستانی هەموو ساڵێکدا واتە نێوەڕاستی زستان، گەلی کورد لە کۆنەوە ئەو ڕێوڕەسمەیان بەڕێوە بردووە.
ڕێوڕهسمی بێڵندانا له نێوەڕاستی زستان و زیاتر لە دوو ڕۆژی ١۴ و ١۵ی مانگی ڕێبهندان واتە نیوهی وهرزی زستان بهڕێوه دهچێ و تێیایدا خەڵک مزگێنیی بهڕێكردنی سهرمای زستان لهو ناوچه كوێستانییانه به یهكتر دهدهن، که سێمبۆلێکه له نەمانی زوڵم و جور و چەوساندنەوه.