بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

شکۆفە یەدوڵاهی لە زمان کەوتووە

شکۆفە یەدوڵاهی لە زمان کەوتووە
posted onJanuary 29, 2019
noبۆچوون

 

بە پێی راپۆڕتی ماڵپەڕی هەواڵدەڕی مەجزووبانی نور، هەڵمژینی هەوای پیسبوو بە دووکەڵی مادەی هۆشبەر و سیگار، بووەتە هۆی زۆربوونی سەرێشە، بێحاڵی و لاوازبوونی "شکۆفە یەدوڵاهی" ژنە دەروێشی قۆڵبەستکراو لە گرتووخانەی ژنانی گەرچەک. بە گووتەی هابەندییەکانی شکۆفە بە هۆی سەرێشە و لاوازبوون تەنانەت توانایی جووڵە و قسەکردنیشی لە دەست داوە.

شکۆفە یەدوڵاهی بە هۆی توندوتیژی لە کاتی قۆڵبەستکرانیدا لە کاتی ڕووداوەکەی شەقامی گوڵستان بە هۆی شکانی سەری تووشی ئازار بووەوە و بە گووتەی پزیشکەکەى پێویستەدوور بێت لە دووکەلى سیگار و ژینگەیەکى ئاڵوودەبووى مادەى هۆشبەر. ئەو ژنە دەروێشە گونابادیانەی کە ئێستا لە گرتووخانە دەستبەسەرن، مافی بوونى پارێزەریان نییە و دوای قۆڵبەستکرانیان لە گرتووخانەدا ڕاگیراون و هەموویان بەتایبەتی شکۆفە یەدوڵاهی بە ٥ ساڵ زیندان سزا دراوە.