بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

درێژکردنەوەی ماوەی دەسبەسەرکردنی ژینا مودەڕس‌گورجی، چالاکی مافەکانی ژنان

درێژکردنەوەی ماوەی دەسبەسەرکردنی ژینا مودەڕس‌گورجی، چالاکی مافەکانی ژنان
AvaToday caption
posted onMay 22, 2023
noبۆچوون

 

پاش تێپەڕبوونی نزیکەی چل ڕۆژ، ماوەی دسبەسەرکردنی ژینا مودەڕس‌گورجی، ڕۆژنامەنووس، چالاکی بواری مافەکانی ژنان و خەڵکی شاری سنە، بۆ ماوەی مانگێکی دیکە لە کانوونی ئیسڵاح و تەربییەتی ئەو شارە درێژ کرایەوە.

ئەو ڕۆژنامەنووسە تۆمەتی نوێی "بڵاوکردنەوەی درۆ و پڕوپاگەندە"ی دراوەتە پاڵی٠

ئەو چالاکەی مافەکانی ژنان، ڕێکەوتی ٢١ی بانەمەڕ ، لە کاتی گەڕانەوە و لە ڕێگەی کتێبفرۆشیی شوێنی کارەکەی بۆ ماڵی خۆیان، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیم لە سنە، دەسبەسەر کرابوو.