بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

 ئەنجوومەنى پێنی ئەمریکا: کۆمارى ئاخوندى زۆرترین ژنە نووسەری زیندانیکراوی هەیە لە دونیا

 ئەنجوومەنى پێنی ئەمریکا: کۆمارى ئاخوندى زۆرترین ژنە نووسەری زیندانیکراوی هەیە لە دونیا
AvaToday caption
posted onApril 29, 2023
noبۆچوون

ئەنجوومەنى قەڵەمی (پێن) ئەمریکا، لە ڕاپۆرتێکدا سەبارەت بە دۆخی ئازادی ڕادەربڕین، ئێران و چینی وەک دوو خراپترین وڵات بۆ نووسەران ناوزەد کردووە. لەم لیستەى پێن، ئێران زۆرترین ژنەنووسەری زیندانیکراوی هەیە.
لە ڕاپۆرتەکەی پێن هاتووە کە لە ساڵی ڕابردوو بە گشتی ٣١١ نووسەر لە دونیا زیندانی کراون، چین بە ٩٠ نووسەر و ئێران بە ٥٧ نووسەر لە پلەی یەکەم و دووەم دێن (هەڵبەت ئەگەر ژمارەى دانیشتوان وەربگرین، ئەوا ئێران دەبێتە یەکەم).

لە ڕاپۆرتی کۆمەڵەی پێنی ئەمریکیدا، باس لەوە کراوە کە لە ڕووی گەورەترین زیندان بۆ ژنانی نووسەر، ئێران پلەی یەکەمی هەیە. لە کۆی ٤٢ ژنە نووسەری زیندانیکراوى دونیا، ١٦ کەسیان لە ئێران زیندانی کراون.

لەم ڕاپۆرتەدا باس لەوە کراوە کە نووسەران مەترسی گرتن و زیندانیان لەسەرە و باس لەوە کراوە "نووسەرانی مەترسیدارلەسەر" لە چین و ئێرانیش لە خراپترین بارودۆخدان. لە چین ١٣٧ نووسەر مەترسی دەستگیرکردنیان لەسەرە و لە ئێرانیش ٨٧ نووسەر مەترسییان لەسەرە.

چین لە سەرووی ئەم لیستەدایە بە ٩٠ نووسەری زیندانیکراو و ١٣٧ نووسەری مەترسی لەسەر، ئێرانیش جگە لە ٥٧ نووسەری زیندانیکراو ٨٧ نووسەر لە مەترسی زیندانیکردندان، ئەمەش وایکردووە ئەم وڵاتە ببێتە گەورەترین زیندان و ستەمکاری نووسەران لە جیهان دوای چین.