بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

ڕاپۆرتێک لە بارەی کۆنفرانسی "همبستگی" بە میوانداریی تیرگان

ڕاپۆرتێک لە بارەی کۆنفرانسی "همبستگی" بە میوانداریی تیرگان
AvaToday caption
posted onMarch 26, 2023
noبۆچوون

مەسیح عەلینژاد لە کۆنفرانسەکەدا کە بە ناوونیشانی "پێکەوەبوون، پردێک بۆ ئازادی" لە تۆرۆنتۆ بەسترا، گوتی: خەڵکی ناوخۆی ئێران ڕایانگەیاند کە ئێمە بێ گوێدانە ئاراستە و بیروڕای یەکتری، کۆماری ئیسلامیمان ناوێت و ئێمە شایستەی زیاترین لەم ڕێژیمە".

 

عەلینژاد باسی لەوەش کرد: کۆماری ئیسلامی دوژمنی خەڵکی ئێران و جیهانە.  سەیری ڕۆڵی ڕژێمی ئاخوندەکان بکەن لە شەڕی ئۆکرانیا.  پێویستە ڕێبەرانی وڵاتانی دیموکرات بەرامبەر بە ڕووخاندنی کۆماری ئیسلامی، لەگەڵ خەڵکی ئێران  بکەون.  تەنیا سەرکۆنەکردن و لۆمەکردن بەس نییە، دەبێت هەنگاو هەڵێننەوە.  کۆماری ئیسلامی داعش و لەگەڵ نەوتە.

ڕەزا پەهلەوی لەم دیدارەدا گوتی: ئامانجمان ئەوەیە کە دوای ڕووخانی کۆماری ئیسلامی هیچ بۆشایییەک دروست نەبێت. ئێران نابێتە سوریا.  سوود لە هەموو سەرچاوەکانی ناوەوە و دەرەوەی ئێران وەردەگرین بۆ بنیاتنانی ئێران.

عەبدوڵا موهتەدی گوتی: ئەو مەنشوور و ڕەشنووسەی کە لەگەڵ دۆستان ئامادە کرابوو، نە ئایەتێکی قورئانە و نە دەستووری ئایندەی ئێران. ئەم ڕەشنووسە دیدگای ئێمەیە بۆ دیموکراسی و قبوڵکردنی مافەکانی مرۆڤ و فرەچەشنی و فرەیی

موهتەدی زیادی کرد: ئێمە بەدوای دادپەروەرییەوەین  نەک تۆڵەسەندنەوە. ئێمە هەوڵ دەدەین ئێران بگۆڕین بۆ کۆمەڵگایەکی باشتر کە خەڵکەکەی بتوانن لە ڕێگەی هەڵبژاردنی ئازادەوە چارەنووسی خۆیان دیاری بکەن. ئێمە بەدوای پشتیوانی گەلی ئێراندا دەگەڕێین و لەم گروپەدا خۆمان بە سەرکردەی ئێرانی ئایندە ناو نابەین.

حامد ئیسماعیلیون گوتی: ڕاپەڕینی ژن ژیان ئازادی دەستی پێ کردووە و سەریش دەکەوێت. هەموو ئێرانییەکانی ناوەوە و دەرەوە لەگەڵ ئەم ڕاپەڕینەن و ڕاپەڕین لە ناوخۆی ئێراندا ڕوودەدات.

ئیسماعیلیون زیادی کرد: سەرکەوتنی ڕاپەڕینی ژن ژیانی ئازادی، پێویستی بە هاودەنگی و خەباتی بەردەوام هەیە. بواری نائومێدی نییە و بە ئومێدەوە سەردەکەوین. باشترین نمونەش بنەماڵەی دادخوازانن، دایکانی خاوەرانن، ئەوانەی کە هەرگیز خۆش نەبوون و پاشەکشەیان نەکرد.