بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

 بەشداریی کۆماری ئیسلامی لە کۆبوونەوەی کۆمیسیۆنی مادەی هۆشبەری نەتەوە یەکگرتووەکان، ڕەخنەی توندی لێ کەوتەوە

 بەشداریی کۆماری ئیسلامی لە کۆبوونەوەی کۆمیسیۆنی مادەی هۆشبەری نەتەوە یەکگرتووەکان، ڕەخنەی توندی لێ کەوتەوە
AvaToday caption
posted onMarch 20, 2023
noبۆچوون

 

▫️ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی ڕەشەمەی ١٤٠١ی هەتاوی، هەواڵدەریی ڕۆیتێرز ڕایگەیاند کە سپای تێرۆریستی پاسدارانی کۆماری ئیسلامی، گەورەترین کارتێلەکانی تڕانزیتی مادەی هۆشبەری جیهانی هەیە و لە گرووپە تێرۆریستییەکانی جیهان بۆ تێرۆرکردنی نەیارانی خۆی لە جیهاندا کەڵک وەردەگرێت. 

▫️ڕۆیتێرز باسی لەوەش کردووە کە سپای پاسداران گەورەترین پشتیوانی تێرۆریزمە لە جیهاندا بە گشتی و لە ناوچەکەدا بە تایبەتی و سەرەڕای ئەوە هەیئەتێکی کۆماری ئیسلامی لە کۆبوونەوەی کۆمیسیۆنی مادەی هۆشبەر بەشداریی کردووە.

▫️قاچاخچییەکانی سەر بە سپای تێرۆریستی پاسداران، جگە لە قاچاخی مادەی هۆشبەر بۆ عێراق و تورکیە و لەوێشەوە بۆ ئورووپا، تا ئێستا چەندین کردەوەی تێرۆریان بۆ کۆماری ئیسلامی ئەنجام داوە.

▫️لەو پێوەندییەدا وەزارەتی خەزێنەداریی ئەمریکا، ١١ ساڵ پێش ئێستا غوڵامڕەزا باغەبانی، یەکێک لە فەرماندە باڵاکانی سپای قودسی بەهۆی پشتیوانیکردن لە تڕانزیتی مادەی هۆشبەر خستە لیستی گەمارۆکانییەوە. ناوبراو تەواوی سنوورەکانی ئێرانی بە مەبەستی قاچاخی مادەی هۆشبەر بەکار هێنابوو.