بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

یەکێیەتیی مامۆستایانی ئێران داوای هەڵوشاندنەوەی سزای لەسێداردانی شەریفە محەممەدییان کرد

یەکێیەتیی مامۆستایانی ئێران داوای هەڵوشاندنەوەی سزای لەسێداردانی شەریفە محەممەدییان کرد
posted onJuly 15, 2024
noبۆچوون

کاردانەوه ناوخۆیی و جیهانییەکان دژ به سزای دژەمرۆیی سێدارەسانی شەریفە محەممەدی درێژەی هەیه و هەر رۆژ بازنەی گوشارەکان بۆ سەر کۆماری ئیسلامی ئێران لەم بوارەدا زۆرتر دەبێت.

بەپێی هەواڵی بەڵاو کراو، یەکیەتیی مامۆستایانی ئێران بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند پێویستە سزای نامرۆڤانەی لەسێدارەدانی شەریفە محەممەدی هەڵبوەشێتەوە.

یەکیەتیی مامۆستایانی ئێران بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک حوکمی لەسێدارەدانی شەریفە محەممەدی چالاکی کرێکاریی مەحکووم کرد و ڕایگەیاند کە لە بەدواداچوون بۆ داواکارییەکانی خەڵکی ئێران هەمیشە لەگەڵ بزووتنەوە ماخوازنە دەبێت.

لە بەشێکی بەیاننامەکەدا هاتووە کە گرتن و سزای لەسێدارەدان بۆ شەریفە محەممەدی هەوڵێکە لەلایەن دەسەڵاتەوە بۆ دروستکردنی ترس و ڕێگریکردن لە ڕێکخستنی جەماوەری.

ئەم ڕاگەیاندنه هەروەها تەرکیز دەکتەوه: "دەرکردنی حوکمی قورسی قەزایی بۆ چالاکانی سێنفی و مەدەنی و سیاسی دوای ناڕەزایەتییەكانی ١٤٠١ نیشانەێ زیادبوونی کەلێنی نێوان خەڵک و ڕێژیمە کە هەڵوەشاندنەوەی ئەو سزایانە و ئازادیی چالاکوانان "دەتوانێ هەنگاوێک بێت بۆ چاککردنەوەی ئەو بۆشاییە".

جێگای ئاماژەیه، شەریفە محەممەدی، چالاکی کرێکاری کە ٧ مانگ پێشتر دەستبەسەر کرابوو و ئێستا لە بەندی ژنانی بەندیخانەی لاکانی ڕەشت (بەندیخانەی ناوەندیی ڕەشت) دەستبەسەرە، لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بە تۆمەتی "بەغی" سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندراوە.