AvaToday caption
مایک مەک کاڵ، سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمانی نوێنەرانی ئەمریکا، تویتێکی بڵاو کردەوە و تیایدا هێرشی گازی شیمیایی بۆ سەر قوتابیان لە ئێران بە قێزەون ناوبرد و بە توندی مەحکوومی کرد.
مەک کاڵ نووسی: "بە قووڵی نیگەرانم لەو هەواڵانەی کە دەڵێن سەدان کچی قوتابخانە لە سەرانسەری ئێران بە ئەنقەست بە گاز ژەهراوی کراون. هەموو منداڵێک شایەنی ئەوەیە بە سەلامەتی پەروەردە بکرێت. من بە توندی ئیدانەی ئەم هێرشە قێزەونانە دەکەم".