بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

عێراق، لە لوتکەى شارستانیەتەوە بۆ وێرانترین ناوچەى سەرزەوی

عێراق، لە لوتکەى شارستانیەتەوە بۆ وێرانترین ناوچەى سەرزەوی
posted onJanuary 16, 2019
noبۆچوون

 

لەدواى هەڵبژارنە پەرلەمانیdەکەى عێراق لە ئایار (بانەمەڕ)ى ٢٠١٨، چاوەڕوان دەکرا ئەو وڵاتە لاپەرەیەکى نوێ هەڵداتەوە و بەشێکى لە دواى جەنگ دژى تیرۆر بکاتەوە و، هیوایەک بۆ هەندێکیش دروست بوون کە "خەون بۆ عێراقێکى دواى تایفی و حزبە ئایینەکان ببنینن و تەنانەت عێراقێکى بێ ئێرانیش"، هەمووان چاوەڕوان بوون "کار لە قۆناغی دواتر بکەن بۆ ئەوەى چارەسەر ئەو سەنگەر ڕتن و گەندەڵییە بەربڵاوەو ناسەقامگیرییەى تووندوتیژییە بکەن"، بەڵام ئەوەى ڕوویدا پرۆسەکەى ئاڵۆزتر و خراپتر کرد.

 

عێراق، بەهۆى کەڵەکەبوونى میراتی دەستبەسەرداگرتنى لەلایەن ئەمەریکاوە کەب ەشێوەیەکی فەرمی لە ٢٠٠٣ بۆ ٢٠١١ بەردەوامیی هەبوو، لەپێش ئەویش ئابلووقەیەکى ئابوورى تووند کە دوابەدواى داڕمانى ڕژێمى بەعس "بەڕەڵاییەکى فراوان و تیرۆر و دابەشکارییەکى تایفی و دەستێوەردانى ئێران ڕووى لەو وڵاتە کرد"، کە بە هیچ پێوەرێک نیشانی نادات ڕەوشەکەى بەغدا بەم نزیکانە چارەسەر بێت، چ لە ڕێگەى پێکهێنانى تەواوى حکومەتى نوێ یاخود لە ڕووى دابەشکارییە تایفییەکان.

لەو نێوەندەشدا ناوەندی نێودەوڵەتى جنێف بۆ دادوەرى، کە ڕێکخراوێکى سەربەخۆى مەدەنییە لە دوایین ڕاپۆرتى خۆیدا لەبارەى عێراق تایبەت بەڕەوشى مافى مرۆڤ بۆ ساڵى ٢٠١٨ بە ناوونیشانێکى سەرەنجڕاکێش بڵاوی کردەوە کە بە "گەلێکى بێدەسەڵات؛  لە نەبوونى دەسەڵاتى یاسا دەسەڵاتێکى گەندەڵ حوکمڕانیی دەکات".

پسپۆڕانى ئەو ناوەندە بۆ هەڵبژاردنى ناوونیشانى ڕاپۆرتەکەیان پشتیان بە چاودێریکردنى ڕەوشى ئەو وڵاتە بەستووە، لە خراپی بژێوى هاووڵاتیان و ئاڵۆزبوونى ڕەوشەکە کە بەهۆى تەراتێنى ئێران و وڵاتانەوە دروست بووە.

ئەمساڵ ١٥ ساڵ بەسەر ئازادکردنى عێراق تێپەرى و، چەند مانگێکى دیکە دەچێتە ساڵى شانزەهەمی، تا ئێستا حکومەتێکى تۆکمەو لێهاتوو دروست نەبووە، ئەوەى ڕووی دا لەماوەى ساڵانى ڕابردوو تەنها "هەڵوەشانەوەى دامەزراوەکانى دەوڵەت بوون و لەبرى کەسایەتییە لێهاتووەکان دەسەڵاتێک لەسەر بنەماى دابەشکارى تایفی بونیات نرا، کە زۆرینەیان لەبەرەى ئێرانەوە نزیکن و، بەرپرسى یەکەم لەو ڕەوشە بەڕەڵایی و جیاکارییەى ڕووی داوە".

ئەو ڕەوشە سیاسییەى ئێستا هاتۆتە کایەوە بەگووتەى ئەو ناوەندەى جنێڤ "عێراقى گەڕاندۆتەوە سەردەمەکانى کۆن، بەجۆرێک گەڕەکێک بەتەواوەتى لەهەژارنیشنى پێک هاتووە و، نە ئاوێکى پاکی خواردنەوەى هەیەو، نە وزەى کارەباشى پێ دەگات، و زۆربەى خزمەتگوزارییە بنەڕەتییەکانیش بێبەشە".

جگە لەوانەش بڵاوبوونەوەى هەژارى و نەخوێندەوارى و نەخۆشیی خاڵێکى دیکەى بەڵاکانى ئەو وڵاتەیە، کە کۆتاییەکانى سەدەى ڕابردوو سەرجەمیانى بنبڕ کردبوون. دەشڵێت "هاووڵاتی عێراقی تەنانەت لە مافە گشتییەکانى خۆیشی لە خوێندن و، تەندروستى هزرى و لەشیشدا بێبەشە ج جاى گردبوونەوەى ئاشتیانە و، دروستکردنى کۆمەڵەو ئازادی ڕادەربڕین، تەنانەت لە مافى ژیانیش بێبەش بووە".

هۆکارەکەشى بۆ ئەوە دەگەڕێنێتەوە کە سەرجەم ئەو خاڵانە ڕووبەرووى مەترسیی بووەتەوەو، لەلایەن ئۆپەراسیۆنە سەربازییە هەڕەمەکییەکان و وێرانکارییەکانى نێوخۆى وڵاتدا پان کراونەتەوە، لەو نێوەندەش سیاسەتى تۆقاندن و هەڕەشەکردنى باڵى بەسەر هەموو خەڵکدا کێشاوە.

 

گرنگترین بەرەنگارییەکانى بەردەم عێراقییەکان بریتی بووە لە:

دۆخى خراپى عێراق

ـ ٥٢،٥% پێیان وایە ڕەوشى ئابوورى گرنگترین بەرەنگارییەکانە.

ـ ٣٢،٥% پێیان وایە لەناوبردنى گەندەڵى دارایی و کارگێری، یەکێکە لەهەر بەڕەنگارییەکان.

ـ ٩،٧% بەدیهێنانى ئاسایش و سەقامگیرى ناوخۆیی یەکێکە لە پێویستیە هەنووکەییەکان.

ـ ٣،٥%  هێمایان بەوە کردووە پتەوکردنى دیموکراسیەت، بەرەنگارییەکى گرنگە بۆیان.

لە ژینگەی خراپبوونى ڕەوشەکان و ناسەقامگیرى، میلیشیاکان کە کاریان بۆ بڵاوکردنەوەى تووندوتیژی و تایفی لەسەرتاسەرى وڵات دەکرد، دەسەڵاتى شەقامیان گرتۆتە دەست و، هەستیاریی ژیانى دانیشتوانیان بەرەو وێرانتر برد و، دەسەڵاتى دەوڵەت و سەروەرى یاساش بەهۆى لاوازی دادگان و لایەنگیرییان بەیەکجارى بوونى نەما.

هەر یەک لەدەسەڵات و میلیشیاکان بە بیانووى بەرەنگاربوونەوەى تیرۆری شارە گەورەکانى وڵاتیان وێران کرد و سەرجەم دانیشتووانەکەشى لەسەر زەوی و ماڵ و موڵکیان دەکران و، ئێستا لەژێر خێوەتەکان لەنێو کەمپەکاندا ژیانى ڕۆژانەیان بەسەر دەبەن، تەنانەت هەندێک شار وەک (جەرف سەخر)، لە باشوورى بەغدا ڕێگە بە دانیشتووانەکەشى نادرێت بگەڕێنەوە سەر زێدی خۆیان.

 

مافە بنەڕەتییەکان و گەندەڵى دادوەران:

بەشێکى دیکەى ڕاپۆرتەکە تەرخان کرابوو بۆ خۆپێشاندان و مافە بنەڕەتییەکانى هاووڵاتیان لە عێراقدا، هێماى بەوەش کردووە "هەر کەسێک خۆپێشاندانێکى ئاشتیانە بۆ بەدەستهێنانى مافەکەى سەرکووت دەکرێت، تا ئێستاش بەئامانجکردنى ڕۆژنامەنووسان بەردەوامیی هەیە".

لەولاشەوە "زۆربەى دادوەران و سەرکردەکانى دامەزراوەى دادوەرى خەریکى بەرتیل وەرگرتنن و، لەژێر دەستى دەسەڵاتى جێبەجێکاری و میلیشیاکاندا بڕیارو یاساکان دەردەکەن، بە جۆرێک تا ئێستاش دادگاکان یاساى ژمارە ١٣ ـى یاساى بەرەنگاربوونەوەى تیرۆری ساڵى ٢٠٠٥ پەیڕەو دەکەن، بۆ ئەوەى سزاى نادادوەرى بەسەر  بێتاوانان دەربکات، بەشێکیان گەیشتۆتە لەسێدارەدان"، هەموو ئەمانەش بەئارەزووى بەرپرسە حکومیی و سەرکردەى میلیشیاکانە، کە ئەو دامەزراوەیە لەبرى پاراستنى یاساو سەروەرى بکات و، ناسەقامگیرى گۆشەگیر بکات، بووەتە بەشێک لەو بێسەروبەرییەى عێراق.

بڵاوبوونەوەى چەک و، چەکدارى لەنێو شارەکاندا، هۆکارێکى سەرەکییە بۆ تەشەسەندنى پاکتاوی نەیارەکان و یەکلاییکردنەوەى کێشە کۆمەڵایەتى و سیاسییەکان، بەتایبەت لەنێو خوودی میلیشیاکان. زۆربەى خەڵکەکەش لە ترسی تۆڵەسەندنەوە و، بێدەسەڵاتى هێزە ئەمنییەکان، پەنایان بۆ هۆز و خێڵەکانى خۆیان بردووە و لەوێوە دەسەڵاتى هۆزەکان بەهێزتر دەبێت بۆ چارەسەرکردنى ناکۆکییەکان.

 

هەڵبژاردنێک بەبێ ڕۆحی دیموکراسیەت:

هەڵبژاردنێک بەبێ ڕۆحی دیموکراسیەت

سەرەڕاى ئەوەى عێراق لەدواى ٢٠٠٣ ـەوە چوار ساڵ جارێک هەڵبژاردنى بەردەوام ئەنجام دەدات، هاوشێوەى ئایار (بانەمەڕ)ی ٢٠١٨، بەڵام سەرجەم هەڵبژاردنەکان لە پێوەرە دیموکراسییەکان دوور بووە، یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانیش ئەوەیە پشت بەد ەستوورێک دەبەستێت کە بەرگرى لە ڕژێمى تایفی بەهەموو خراپییەکانیەوە دەکات، ئەمەش هاوکاتە لەگەل پێچەوانەى خواستى زۆرینەى گەل کەداوای گۆڕینى دەکەن.

لەهەموو هەڵبژاردنەکان دەنگدەران ڕووبەرووى یەک کێشە دەبنەوە، بەوەى چۆنیەتى جیاوازى لەنێوان سەرجەم هاوپەیمانییەکان بکەن، بە جۆرێک هیچ زانیارییەک ورد لەبارەى پاڵیۆڕاوان پێشکەش ناکرێت، هاوکات بەرنامەیەکى دیاریی کراوى هەڵبژاردنەکانیش نییە کە جەماوەرى پشتى پێ بەستێت، تەنها کۆمەڵێک بەڵێن نەبێت و، لایەنەکانیش ڕەوشە خراپەکەى وڵاتیان بۆ قازانجی خۆیان قۆزتووەتەوە تا زۆرترین دەنگ بۆ لیستەکەیان مسۆگەر بکەن، لێرەشەوە دووبارە گەندەڵى و بەرتیل بەشێوەیەکى ڕێکخراو باڵى بەسەر کەشوهەواى هەڵبژاردن کێشاوەو، دەست بەکڕینەوەى دەنگ لەسەر بنەماى تایفی دەکرێت.

بەپێی زۆربەى چاودێران و لێکۆڵەران هەڵبژاردنەکەى ٢٠١٨ خراپترین پڕۆسەى هەڵبژاردن بووە لەو وڵاتە، لەلایەن بایکۆتێکى گشتی لەلایەن خەڵکەوە دەستى پێ کرد کە سەدان تێبینى لەلایەن چاودێرانەوە بڵاوکرانەوە بەوەى ڕێژەکەى ٢٠%  تێپەر نەکردووە، هەروەها ساختەیەکى فراوانیش لەلاکەى دیکە بەرێوە چوو، دەنگى ناڕەزایی زۆربەى لایەنەکانیش هەڵبرا.

سەرجەم گرووپەکان بەڵگەنامەی ساختەکانیان پێشکەش کرد و پرۆسەی هەژمارکردنەکە لە ئەلیکترۆنیەیوە دووبارە بووە دەستى، سووتاندنى سەندووقەکانیش لەنێو بنکەیەکى کۆمیسیۆنى باڵا بە کردەوەیەکى ئەنقەستى سەرجەم پرۆسەکەى هەڵوەشاندنەوەو دیفاکتۆی بەسەر لایەنەکاندا سەپاند.

 

گەندەڵى دەسەڵات:

گەندەڵى دەسەڵات

لەدواى ئازادکردنى عێراق لە دەستى سەدام حوسەین،، گەندەڵى دزەى کردە نێو سەرجەم جومگەکانى دەسەڵات، بەرتیل و پاڵپشتى کردن لەسەر بنەماى حزبی و خێزانى و کۆمەڵایەتى لە دیاردەیەکى ناوازەوە لەنێو حکومەتدا بووە پڕۆسەیەکى ئاسایی و سروشتى، ئێستا بەبێ پشت و پەنایەکى بەهێزو بەرتیل بەخشین، هیچ پرۆژەیەک چ بچووک و چ گەورە جێبەجێ ناکرێت و، تەنانەت ڕەزامەندیشی لەسەر نادرێت.

کارەکانیش گەیشتۆتە ئاستى دامەزراندنى هەر پلەو پۆستێک لەنێو فەرمانگەکان ئەگەریش زۆر سادە بێت، بەبێ بەرتیل و واستە کەس وەڵامیشى دەست ناکەوێت. بەشێکى دیکەى گەندەڵییەکانى حکومەت بریتیە لە "دزینى سامانى گشتى بە کۆ، زۆربەى ئەو پارانەش لەرێگەى پرۆژەى وەهمی و جێبەجێ نەکراوەوە دەبێت، کە ئامانجی سەرەکیی بردنە سەرەوەى ئەو سەرمایەیە"، زۆربەى کارەکان لەلایەن بەرپرسە باڵاکانى دەسەڵاتەوە جێبەجێ دەکرێت.

تا کۆتایی ٢٠١٨ پرۆژەکانى ووزەى کارەبا، ڕێگاوبان و پردەکان، نەخۆشخانەکان، قوتابخانەو زانکۆکان و، کارگەکان، سەرەڕاى خەرجکردنى شایستە داراییەکانیان، لەسەر زەویدا تەنها مەرەکەبی سەر کاغەز بوون و، پارەکەش چووە گیرفانى بەرپرسە تایبەتمەندەکان. دەستەى دەستپاکی عێراقی و ژمارەیەک لە پسپۆڕە تایبەتمەندەکانى عێراق ڕایانگەیاندووە "کۆى گشتى پارە بەقاچاخبردراوەکان گەیشتۆتە یەک تریلیۆن و ١٤ ملیۆن دۆلار"، ئەمەش پاڵنەرێکى سەرەکییە بۆ ئەوەى بەغدا لەپێگەى هەرە پێشەوەى وڵاتە پڕ گەندەڵترینەکانى جیهان بێت و، بێبەش بێت لەپێوەرەکانى دەستپاکى نێودەوڵەتى.

 

پاشەکشێکردنى مافەکان:

پاشەکشێکردنى مافەکان

لە ڕێگەی ڕاپرسییەوە، بۆچوونى عێراقییەکان و ڕەوشى ناوخۆى وڵاتەکەیان، ناوەندی جنێڤ دووپاتی دەکاتەوە "ڕەوشى عێراق تا کۆتایی ٢٠١٨ و سەرەتاى ٢٠١٩، خراپترین شتە ڕوویدابێت، بە جۆرێک ملیۆنەها هاووڵاتی لە بێئومێدی دەژێن وهیواى هیچ گۆڕانکارییەک لە ڕەوشى وڵاتەکەیان نابینن".

لەو ڕێژەیەش سەدا ٥٢،٥ پێیان وابووە "ڕەوشە خراپەکەى ئابوورى لەنێویاندا هەژارى و بێکارى و بەرزبوونەوەى نرخەکان، گەورەترین بەرەنگارین کەرووبەرووى ژیانیان دەبێتەوە، ڕۆژ لەدواى ڕۆژ هەژارکردنى عێراقییەکان زیاد دەبێت، ڕێژەى بێکارانیش سەدا ٦٠ ـى تێپەراندووە و زۆرینەیان لەنێو لاوانن، ئەوانەشى لەخوار هێڵى هەژاریی سەرسەختدان سەرووى سەدا ٤٠ کۆى گشتى دانیشتووان پێکدەهێنن".

ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت نزیکەى سەدا ٢٥ ـى دانیشتووان پێویستیان بەجۆرێک لەجۆرەکانى یارمەتیدانە لەپێداویستیە بنەڕەتییەکانی:

* خۆراک: چارەگێکى دانیشتووانى عێراق ئێستا لەژێر هێڵى هەژاریدان و بە پێوەری نێودەوڵەتیش ڕۆژانەیان دوو دۆلارە، نەبوونى ئاسایشى خۆراک دیاردەیەکى درێژخایەنى زۆربەى ناوچەکانى وەک واست، ناسریەو موسەننایە، کاتێکیش خۆراکی بنەڕەتى دابین دەکرێت، ئەوا نرخەکەى زۆر بەرزەو هەموو کەسێک تواناى کڕینى نییە.

* ئاو: ملیۆنەها هاووڵاتى لەئاوی پاکی خواردنەوە بێبەش بوونەو، زۆربەى تۆڕەکانى گواستنەوەى ئاویش خراپ و وێران کراوە، بە تایبەت لە ناوچە گوندنشینەکان، کە ژمارەیەکى کەمیان ئاوى پاکی خواردنەوەیان دەست دەکەوێت. نەبوونی ئاوێکى پاک، مەترسی سەرهەڵدانى ڕەوشێکى خراپتر دەکرێت، بەتایبەت لەنەخۆشییە مەترسیدارەکان و، کاریگەرى نەرێنى لەسەر کەسەکانیش دروست دەکات.

* کارەبا: ناوەندى دابەشکردنى کارەبا بۆ خێزانێکى بەغدایی لەنێوان چوار بۆ ٨ کاتژمێرە لەنێو تۆڕەکانى کارەبا، شارەکانى دیکەش تەنها لە ٤ کاتژمێریان بۆ دابین دەکرێت.

* نیشتەجێبوون: ژمارەی ئەوانەى ڕۆژانە لە شوێنێکى نیشتەجێبوون بێبەش دەبن ڕوو لەزیادبوونە و لەبەرامبەریشدا ژمارەى گەڕەکە نایاسایی و بڵاوەکان ڕوو لەزیادبوونە و هیچ خزمەتگوزارییەکى بنەڕەتیشى تێدا نییە، ئەو گەڕەکانەش بەردەوام سواڵکەرى نوێ بۆ شەقام و گۆڕەپان و ناوچەکانى دیکە بەرهەم دەهێنێت.

بەشێک لەو سواڵکەرانەش لە تەمەنى مناڵانن و، لەلایەن میلیشیاکان و مافیا چەکدارەکان هەڵدەخەڵەتێنرێن و، بۆ بەرژەوەندیی خۆیان بەکاریان دەهێنن.

 

وێرانبوونى کەرتى خوێندن:

وێرانبوونى کەرتى خوێندن

لەبوارى خوێندن و فێرکارى ئەو ڕێکخراوە سەربەخۆییە جەخت لەوە دەکاتەوە "سیستەمى فێرکارى بەهۆى داڕمان و وێرانبوونى باڵەخانەى پەیمانگەو دامەزراوە فێرکارییەکان تووشى داڕمان بووتەوە".

لەدواى ئازادکردنى عێراق، ئەم وڵاتەش سەدا ٨٤ ـى دامەزراوەکانى خوێندنى باڵا ڕووبەرووى سووتاندن و وێرانکردن و تاڵانکردن بوویەوە، لەبەرامبەریشدا حکومەت شکستى هێنا لە بنیاتنانەوەى سیستەمێکى خوێندن و، ڕێگریگرتن لەبەکارهێنانى دامەزراوەکان وەک بارەگاى میلیشیاکان و پێگەى سەربازی و دەستێوەردانى پیاوانى ئایینى لەکاروباری زانکۆکان.

لەماوەى ١٠ ساڵى ڕابردوو وەزارەتى پەروەردە سەرووى ٧٠٠ قوتابخانەى بە بیانووى دووبارە نۆژەنکردنەوەیان کوتایەوە، بەڵام پلانى نۆژەنکردنەوەیانى جێبەجێ نەکرد، لەراپۆرتێکى پەرەپێدانى مرۆیی ساڵى ٢٠١٦ هاتووە " قەبارەکانى زانستی خوێندنەوەو نووسین لەنێو پێگەیشتووەکانى عێراق بۆ ڕێژەیەکى گەورە دابەزینى بەخۆیەوە بینی"، ئەمەش لەکاتێکدایە بەغدا لەهەشتاکان توانى نەخوێندنەوارى لەوڵاتەکەى بنبڕ بکات و لەهەزارەى سێیەمیشدا دووبارە ئەو شەپۆڵە ڕووی تێ کرد و ئێستاش نزیکەى سەدا ٤٠ ـى دانیشتووانى هیچ خوێندنەوارییەکى نییە.

مافى ئافرەتیش یەکێکی دیکەیە لەئاڵۆزییەکان، کە بە بەراورد لەگەڵ ساڵانى ڕابردووى مێژووى مافى ئافرەت لەناوچەکە پلە گرنگەکانى هەبوو، بەڵام لە ١٥ ساڵى ڕابردوو تەنها وەک دیکۆرێک و پلە دوو پاشەکشێی کرد. لەساڵى ١٩٧٦ حکومەتى ئەو کاتى عێراق سەرجەم پانتاییەکانى زانست و خوێندەوارى لەنێوان پیاوان و ئافرەتان بە شێوەیەکى بەرچاو نەهێشت و، ڕێگەى بە ئافرەتیش دا لەزۆربەى بوارەکاندا کار بکەن، بەڵام لە دواى نەمانى سەدامەوە زۆربەى ئافرەتەکان لە قوتابخانەکان دوور خرانەوە و ئێستاش نیوەیان هیچ خوێندەوارییەکى نییە.

یەکێک لەو هۆکارانەش پیاوانی ئایینین کە ڕێگرى لە خوێندنى کچان دەگرن، بەتایبەت ئەوانەى لە ڕژێمەکەى ئێرانەوە بەپاڵپشتى میلیشیا نزیکەکانى تاران هێرشى بەردەوام دەکەنە سەر قوتابخانەى کچان بەمەبەستى داخستنى ئەو جۆرە خوێندنانە. ئەو ئافرەتانەش کە دەگەنە پەرلەمان، کە رێژەى سەدا ٢٥ ـى کۆتایان هەیە، نوێنەرایەتى حزبە ئایینییەکان دەکەن و، هەر ئەوانەشن دژی یەکسانى جێندەرى دەوەستنەوە و، بەشێوەیەکى کەمتر گرنگی بەمافى ئافرەت دەدەن.

منداڵانى عێراق بێبەش نین لەو قەیران و ئاڵۆزییەى کۆمەڵگە تێی کەوتووە، لە ٢٠١٨ ڕۆڵى حکومەت بۆ ئەنجامدانى ئەرکەکەى لەبەرامبەر منداڵان پەراوێز خست، بەتایبەت ئەوانەى یەکێک لە بەخێوکەرانى لەدەست دەدات، چ لەشەڕ یاخود بەهۆى تووندوتیژییە بەردەوامیەکەى عێراق.

ڕاپۆرتە نێودەوڵەتییەکان دەریدەخەن کە "نزیکەى پێنج ملیۆن منداڵاتى هەتیو لە عێراق هەیەو، بە شێوەیەکى گونجاو پەروەردەو فێر ناکرێن، کەرتى تەندروستى گونجاویشیان بۆ دابین نەکراوە، زۆربەیان ناچارن کار بکەن یاخود خەریکى سواڵکردن بن بۆ ئەوەى پێداویستى ژیانیان دابین بکەن".

لەلایەکى دیکەشەوە هەڵاتنى منداڵان لەقوتابخانەکان بەشێوەیەکى بەرچاو زیادی کردووە، بەتایبەت لەو شارانەى ڕووبەرووى کاولکارى و وێرانی بووەتەوە، ئەمانەش بەشێکیان دەکەونە نێو تۆڕى مافیاکان و بەماددە هۆشبەرەکان ئاڵودە دەبن و، هەندێکیانیش دەستدرێژى سێکسی دەکرێتە سەریان، بەڵام بەشێکی کەمیان بازرگانیان پێوە دەکرێت.

 

ئاوارەکان؛ چارەنووسێکى نادیار

ئاوارەکان؛ چارەنووسێکى نادیار

هەرچەندە شەڕى دژى داعش کۆتایی هاتووە، بەڵام تا ئێستاش قەیرانى ئافرەتانى قوربانى دەستى ئەو گرووپەو، خێزان و خووشک و بنەماڵەى ئەو چەکدارانەش چارەسەر نەکراوە، زۆرینەشیان لەنێو کەمپەکان بەبێ چارەسەر ماونەتەوە.

بەهۆى جەنگ و شەڕى تایفی نێوان سوننەو شیعەکان سەرووى دوو ملیۆن ئاوارە لەسەرتاسەرى وڵات هەیەو، بەشێک لە میلیشیاکانیش ڕێگرى لە گەیشتنی یارمەتییە مرۆییەکان بۆ ئەو خەڵکە دەکەن، کە تەنها پێویستى ڕۆژانەیانە بۆ ئەوەى پاروویەکیان بۆ دابین بکرێت.

تا ئەم ساتەش سەدان هەزار ئاوارە ناتوانێت بگەرێتەوە شوێنى خۆى، بەشێکیان بەهۆى وێرانبوونی شارەکەیان، بەشێکى دیکەشیان لەلایەن میلیشیا چەکدارەکانەوەیە، وەک ئەوەى لەپارێزگاى بابل لە ناوەڕاستى عێراق بەرێوەدەچێت، حکومەت ڕەزامەندی نیشانداوە لەگەڕانەوەیان و، لەسەرجەم هاریکارییەکانیش بێبەشى کردوون بۆ ئەوەى بگەرێنەوە، بەڵام میلیشیا نزیکەکانى ئێران بەبیانووى تایفی ناهێڵێت و هیچ لایەنێکیش ناتوانێت بەرەنگارى بکات.

لەدواى هەڵبژاردنەکان نزیکەى سەد سەرکردەى میلیشیا چەکدارەکان گەیشتنە نێو پەرلەمان و کورسییەکیان بۆخۆیان مسۆگەر کردووە، ئەمەش پرۆسەى سیاسی ئەوەندەى دیکە ئاڵۆز کرد. بەوەى چیتر کەس ناتوانێت لێپێچینەوەى ئەو کوشتن و ئەشکەنجەدان و ڕفاندنەى دژیان بکات، یاخود هەوڵبدرێت کەیسەکانیان لەدادگان هەڵبدرێنەوە.

ناوەندی جنێڤ لەراپۆرتەکەى خۆیشیدا هۆشداریی پەرەسەندنى "ئەشکەنجەدان و لەسێدارەدان و بێسەرو شوێنکردنى هاووڵاتیان لەلایەن میلیشیاکانەوە "دەکردووە.