بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

زیادبوونى ژمارەى دەستبەسەرکراوانى ناڕەزایەتییەکانى مەلەکشاهیی ئیلام!

زیادبوونى ژمارەى دەستبەسەرکراوانى ناڕەزایەتییەکانى مەلەکشاهیی ئیلام!
AvaToday caption
posted onMay 20, 2022
noبۆچوون

🌐  ئاڤاتودەی

بە دەرکەوتنى ناسنامەى دەستبەسەرکراوانى ناڕەزایەتییەکانى ئەم دواییەى شارى مەلەکشایی سەر بە ئیلام، هەتا دێت ژمارەى ئەو هاونیشتمانییانەى کە لە لایەن هێزە سەرکوتکەرەکانەوە دەستبەسەر کراون، زیاتر دەبێت.

 

لە چەند ڕۆژى ڕابردوو زیارت لە دە هاووڵاتى خەڵکى مەلەکشاهى، لە لایەن ئیدارەى تیرۆریستى ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکى نادیار براون کە تا ئێستا چارەنووس و شوێنى هێشتنەوەیان نادیارە. ئەم کەسانەش پاش کۆبوونەوەى ژمارەیەک لە لاوانى خەڵکى مەلەکشایی دژ بە گرانییەکان بوو لە ڕۆژى سێشەممە ٢٧ى بانەمەڕ.

بە پێى سەرچاوەیەکى ئاگادارى هەنگاو، حەسەن غوڵامى تەمەن ٣٠ ساڵ و موحسن باولکى تەمەن ٣١ ساڵ، سێشەممە ٢٧ى بانەمەڕ پاش بەڕێوەچوونى خۆپێشاندانەکان لە لایەن هێزە سەرکوتکەرەکانەوە دەستبەسەر کراون. چوارەشممەش پێنج کەسى دیکە دەستبەسەر کراون بە ناوەکانى ڕوحوڵا ئارغەندى تەمەن ٢٧ ساڵ، یەحیا ساڵحى تەمەن ٣٢ ساڵ، مەسعود مامى، جابر میرازایی و ڕوحوڵا درەخششى تەمەن ٢٤ ساڵ.

ئەم دەستبەسەرکراوانە لە نێو ماڵەکانى خۆیان دەستبەسەر و توندوتیژییان بەرامبەر نوێنراوە. دەگوترێت ڕوحوڵا ئارغەندە زۆر توند لێى دراوە و سینگى شکێنراوە و گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە. لەگەڵ ئەوەش کاتژمێر ٢ى پاشنیوەڕۆى چوارشەممە ٢٩ ى بانەمەڕ لە نەخۆشخانەوە براوە بۆ شوێنێکى نادیار.

هەروەها کاتژمێر ٩ى شەوى ٢٨ى بانەمەڕ، گرووپێکى نەناسراو و چەکدار تەقەیان لە کەڵانتەرى مەلەکشاهى کردووە و لەگەڵ هێزە چەکدارەکانى خامنەیی بووەتە بە شەڕەتەقەو دوارت بانکى سادراتى مەلەکشاهى ئاگرى تێ بەربووە و کاتژمێر ٣ى بەرەبەیان شەڕە تەقەیەکى دیکە لەگەڵ هێزە ئینتزامییەکان ڕووى داوە.

هەر لەم پەیوەندییەدا، دلاوەر ئەلقاسى مێهر فەرماندەى ئینتزامى ئیلام، ڕۆژى پێنجشەممە ٢٩ى بانەمەڕ، بە ڕاگەیاندنەکانى حکومەتى گوتووە کە پێنج کەس لەمەڕ شەڕە تەقەکانى دوێنێ شەو دەستبەسەر کراون.