🌐 ئاڤاتودەی
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه جۆ بایدن سەرکۆمارى ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا نامەیەک بۆ نێچیرڤان بارزانى سەرۆکی هەرێمی کوردستان نارد.
جۆ بایدن نامەکەى کە بە "ماتی‌و تولەر"ى باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق بۆ بارزانى ناردووە، تیایدا باسى هێرشه مووشهكييهكهى سوپاى تیرۆریستى پاسدارانى بۆ سه‌ر هه‌ولێر کردووە و پشتگیری خۆشى بۆ هەرێم و هێزى پێشمەرگە نەشاردووەتەوە.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بڵاوى کردەوە له نامهكهيدا سه‌رۆك بايدن جه‌ختى كردووته‌وه كه هه‌رێمى كوردستان هاوبه‌شێكى گرنگى ئه‌مه‌ريكايه و پابه‌نديى به‌رده‌وام و دوورمه‌وداى وڵاته‌كه‌ى به ئارامى و سهقامگيريى عيراق و هه‌رێمى كوردستانه‌وه، ده‌ربڕيوه".. "سه‌رۆك بايدن هه‌روه‌ها هێرشه مووشهكييهكهى سه‌ر هه‌ولێرى سه‌ركۆنه كردووه و ستايشى خۆى بۆ هه‌ماهه‌نگيى پته‌و و دوورودرێژى هه‌رێمى كوردستان و ئه‌مه‌ريكا نيشان داوه، هه‌روه‌ها پابه‌نديى ئه‌مه‌ريكاى به به‌رده‌واميى پشتگيريى هێزه ئه‌منييه‌كانى عيراق و پێشمه‌رگه، دووپات كردووه‌ته‌وه."
له به‌شێكى ديكه‌ى نامهكهيدا سه‌رۆك بايدن جه‌ختى له‌وه كردووته‌وه كه "ئه‌مه‌ريكا هەرێمی کوردستانێکی ئارام، سەقامگیر و گەشاوە وەک بەشێکی سەرەکی بۆ عيراقێکی سەقامگیر و گەشاوە ده‌بينێت. و "سه‌رۆك بايدن هه‌روه‌ها جه‌ژنى نه‌ورۆزى له سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و گه‌لى كوردستان پيرۆز كردووه".
ئەمەش وێنەى ماڵپەڕى سەرۆکایەتى هەرێمە: