بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

کۆمارى ئیسلامى ئیلام قڕ دەکات

کۆمارى ئیسلامى ئیلام قڕ دەکات
posted onJanuary 6, 2019
noبۆچوون

 

١٦%ە دانیشتووانى پارێزگاى ئیلام خوێندنی باڵایان هەیە و دەسەڵات بۆ پڕکردنەوە و بەڕێوەبردنی شوێنە ئیدارییەکانى شارەکە، کەسانێک لە دەرەوەى ئیلام دەهێنێت.

 

هەڵکشانى بەهاى بێکاری لە پارێزگای ئیلام کە زیاتر لە ٧٠٠ هەزار کەسى تێدا دەژین، وای کردووە ئاماری خەسارە کۆمەڵایەتییەکان ڕۆژ لە دواى ڕۆژ زیاتر ببن و هەڵوەشانی خێزان و بڵاوبوونەوەی نەخۆشییە دەروونییەکان و ئاڵوودەبوون بە مادە هۆشبەرەکان زیاتر ببن.

 

پڕۆژەکانی ئیلام بە نیوەچڵی جێ دەهێڵرێن:

١. ماوەی بیست ساڵە کارگەی سیمان (چەمەنتۆ)ی ئیلام دەرگاکەی داخراوە ، ئەوە لە کاتێکدایە کە بە بیانووی درووستکردنی ئەو پڕۆژەیە بەرپرسانی شارەکە بودجەیەکی گەورەشیان حەپەلووش کردووە و هیچ بە هیچ نەکراوە.

٢. کۆمپانیای کابڵ (وایر)ی زاگرۆس دەرگاکەی داخراوە و دوو کارگەی چەو و لم لە ئەرکەواز چەندین ساڵە بێ ئیش کەوتوون و دەسەڵات هۆکارەکەی بۆ خەڵکی ئاشکرا ناکات.

 

ئیلام تینووە:

ئاوی ئیلام لە ساڵی ٩١ی هەتاوییەوە چیتر بۆ خواردنەوە شیاو نییە و تاقە سەرچاوەی ئاو کە بۆ خواردنەوە بشێت ئاوی ژێرزەوی "نام تەنگە" لە خوار شاری ئەرکەوازە کە ئەویش سوێرە، هەر بۆیە خەڵک بۆ دابینکردنی ئاوی شیرین ناچارن بەرەو کوێستانەکان کۆچ بکەن و یا خود بۆ کڕینی بیست لیتر ئاو ٢٠٠٠ تمەن لە گیرفان دەربێنن.

گەڵاڵەی ڕاکێشانی ئاو لە چەم چەلان بۆ مەلەکشایی چەندین ساڵە تەنیا لەسەر کاغەزە و بەرپرسانی هیچ هەوڵێک بۆ جێبەجێکردنی ئەو پڕۆژەیە نادەن. مەلەکشاهی کە لە زنجیرە کێوەکانی کەبیر کێوە هەڵکەوتوو و سەرچاوەی دابینکردنی ئاوی سێ چۆمی سەر سنووری ئیلام بوو، سەرچاوەکانی وشک بوونە و ناستانداردبوونی پڕۆژەکانی ئاوی ئەو ناوچەیە وای کردووە لە چەند ساڵی داهاتوو قەیرانی بێ ئاوی لە ئیلام هاوشێوەی قەیرانی بێکاری لەو شارە ببێتە هۆی کۆچکردنی خەڵکی شارەکە.