بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

ئێران لە ترسی ئیسرائیل مووشەکەکانى دەداتە حیزبوڵا

ئێران لە ترسی ئیسرائیل مووشەکەکانى دەداتە حیزبوڵا
posted onJanuary 6, 2019
noبۆچوون

 

ناوەندێکى توێژینەوەى ویلایەتە یەکگرتووەکان هۆشداریی ئەوە دەدات کە "میلیشیاکانى سوپای پاسداران، تا ڕادەیەکى زۆر سەرکەوتوو بووە لە گواستنەوەى بەشێک لە جبەخانە مووشەکییەکانی خۆى بۆ حیزبوڵای لوبنانى".

 

ئاماژە بەوەش دەکات ڕاپۆرتە هەواڵگرییەکان دەریانخستووە "لەماوەى ڕابردوو چەندین کاروانى گواستنەوەى بەشێک لە مووشەکەکانى ئێران لە سووریاوە بۆ لوبنان ئەنجام دراوە". پەیمانگەى واشنتۆن بۆ توێژینەوەى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست لە ڕێگەى سێ گەورە توێژەرى خۆى کەبریتى بوون لە " کاترین پاوەر، ئەکادیمی بلۆمنستین کاتس فامیلی، نێو پەیمانگەى واشنتۆن و، بەرپرسى پێشووى وەزارەتى خەزێنەى ئەمەریکا، حەنین غەدار، توێژەرى مێوانى توانسازی فریدمان لەنێو ئەو پەیمانگەیە، هەروەها ئەساف ئەوریۆن، عەمیدی ستراتیژی بۆ کاروبارى بەرگری و توێژەرى سەربازی ئەو پەیمانگەیە". ڕاپۆرتەکەى ئامادە کردبوون.

لەو توێژینەوەیە هۆشداریی ئەوەیان داوە "لەماوەى ڕابردوو گەشتە ئاسمانیسەکانى گوماناوییەکانی ئێران بۆ لوبنان پەرەى سەندووە". جەختیان لەوەش کردووەتەوە "لە تشرینى یەکەم (ڕەزبەر)ى ڕابردوو، چاودێرى دابەزینى فڕۆکەیەکى کارگۆى جۆری بوێنگ ٧٤٧ـى هێڵی ئاسمانی مەدەنى ئێران (فارس قشم بۆ فڕۆکەوانى)، لە فڕۆکەخانەى بەیروت دابەزی و، کۆمەڵێک کەرستەى چەکى قەدەغەکراوى گەیاندە حیزبوڵای لوبنانی".

ناوەرۆکى ئەو کاروانەش "ئامێری سیستەمی جیهانى بۆ دیارییکردنى شوێنەکان GPS "، کە مەترسیی ئەوەى لێدەکرێت مووشەکى هەستیار لە کارخانەکانى میلیشیاکانى حیزبوڵا بەرهەم بهێنرێت"، هەروەها دەزگا هەواڵگرییەکانى ڕۆژاوا چاودێری ئەو فڕۆکەیان کردووە "پێش ئەوەى لە بەیروت بنێشێتەوە لە فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى دیمەشق نیشتبووەوە".

 

گواستنەوەى ئێران بۆ لوبنان:

بەگووتەى توێژینەوەى ناوەندە ئەمەریکییەکە " تاران کار لەسەر گواستنەوەى تەکنەلۆژیاى پێشکەوتووى سەربازی بۆ حزبوڵلا لەلوبنان دەکات، لەنێویاندا ئامێری کۆنترۆڵیکردنى ئاراستەکان"، ئەو هەنگاوەش بەهۆى ئامانجکردنى بەردەوامى موڵگەکانى میلیشیاکانى سوپاى پاسدارانە لەسووریا، کەبەردەوام لەلایەن فرۆکە جەنگییەکانى ئیسرائیلیەوە کراوەتەوە ئامانج.

بەشێکى دیکەى توێژینەوەکە "بوونى هێزە ئەمەریکییەکان لەناوچەى تەنەفى سووریا، هۆکارێکى دیکەیە بۆ بیئومێدی ڕژێمى ئێران لەدروستکردنى پردێکى زەمینى لەباشوورى سووریاوە بۆ لوبنان"، چونکە کۆمەڵگەى نێودەوڵەتى هەموو هەوڵەکانى خستبووە گەڕ بۆ داخستنى ئاسمان لەبەردەم میلیشیاکانى سوپای پاسداران بۆ ئەوەى سوود لەبریکارە زەمینەکانى وەرنەگرێت.

پەیمانگەى واشنتۆن گووتیشى " فرۆکەخانەى دیمەشق وەک خاڵى ڕادەستکردنەوەى سەرەکیی سوپای پاسدارانە بۆ چەک و جبەخانەو پارەو شایستەکانى حزبوڵلا بووە"، سووریشە لەوەى کە ئەو حزبە چەندین جبەخانەی لەرێگەى زەمینیەوە لەدیمەشقەوە بەرەو لوبنان گواستۆتەوە، زیادبوونى گەشتە ئاسمانیەکانى نێوان دیمەشق و بەیروت خاڵێکى دیکەى ئەو پرسەیە، چونکە ڕێگەى زەمینى پڕە لەمەترسیی بۆ میلیشیاکانى سوپاى پاسداران.

 

جەنگێکى نوێ:

توێژینەوەکە هۆشداریی ئەوەش دەدات "گواستەوەى مووشەکى هەستیار بۆ حیزبوڵا ئەگەرى سەرهەڵدانی جەنگێکی نوێ دروست دەکات لەنێوان لوبنان و ئیسرائیل"، هۆکارەکەشى بۆ ئەوە گەڕاندووەتەوە کە ئەو حزبە"مڵهۆرە لەوەى هەڕەشە لە قوڵایی تەلئەبیب بکات"، ئەمەش بۆ ڕۆژاوا و ئیسرائیل هێڵێکى سوورە.

ئاشکراشی کردووە "هەزاران مووشەک لەژێر دەستى حیزبوڵایە، زۆربەیان زۆر وورد نین لە پێکانى ئامانجەکانى، کە ئەمەش کاریگەریى ئەوتۆ بۆ ئەو حزبە دروست ناکات، بەڵام جێگیرکردنى ئامێرى ئاراستەکردنى ورد، ئەوا هەڕەشەیەکى ڕاستەقینە بۆ ئیسرائیل و وڵاتانى ناوچەکە دروست دەکات".

بەپێی توێژینەوەى ئەو سێ توێژەرە کە بەشدارییان لە ئامادەکردنى کردووە " هەست بەوە دەکەن، ئەو نۆژەنکردنەوەیەى مووشەکەکانى حیزبوڵا لە لوبنان، لەبرى سووریا یاخود ئێران، مەترسییەکى کەمترە بۆ پێگەیان"، پێشیان وایە "تەلئەبیب و حیزبوڵا بە هۆشدارییەوە مامەڵە لەگەڵ پێکدادانى یەکتر دەکەن لەسەر خاکی لوبنان، چونکە سەرهەڵدانێکى جەنگێکى نوێ ئەم جارە وێرانتر دەبێت لەوەى ساڵى ٢٠٠٦ ڕوویدا، جگە لە تێچووە بەرزەکانى لە ڕووى ئابوورى و سیاسییەوە".

 

لێدانەوەکانى حیزبوڵای لوبنانى:

لەبارەى تواناکانى ئەو حزبە بۆ بەهێزکردنى توانا سەربازی و مووشەکەکانیان لەنێو خاکی لوبنان و هەڕەشەکردنى ئیسرائیل، ئەوان خاڵى ئەرێنى پێدەبەخشێت لەوەى هەڕەشەکانى بەرامبەر ئەو وڵاتە تووندتر بکات، لەهەمان کاتیشدا هەست بەوە دەکات "هەر سەرهەڵدانێکى جەنگێکى نوێ لەگەڵ ئیسرائیل هیچ ڕزگاربوونێک یاخود نەرمییەک لەو جەنگە بەدی ناکات، چونکە بەشێوەیەکى سەرەکیی ناوچە ناوخۆییەکانى شێعەى لوبنان دەکرێنە ئامانج و، هەمەلایەنیش دەبێت و، ئەگەرى ئەوەش هەیە بە تەواوى ئیفلیج بکرێت".

بە پێچەوانەى ٢٠٠٦، سەرهەڵدانى شەڕوپێکدادان لە نێوان هەردوو لایەن شەپۆلێکى نوێی ئاوارەیی بۆ وڵاتانى دراوسێ دروست دەکات و، وڵاتە بەخششەکانیش زیاتر ماندوو دەکات، بەت ایبەت لەنۆژەنکردنەوەى وێرانییەکانى لوبنان لەدواى جەنگ، کەئەگەری هەیە ئەمجارە هیچ کۆمەکێک بۆ ئەو وڵاتە کۆنەکرێتەوە.

لەسەرووی هەمووشیانەوە شیعەکانى لوبنان لە سەرهەڵدانى جەنگێکى نوێ بێزار بوون و، بەلایانەوە گرنگ نییە چیتر پشتگیرى لەو حزبە بکەن، بە تایبەت ئێستا لە ڕووداوەکانى سووریاوە تێوگلاوە و تا ڕادەیەک لە نێوخۆى وڵاتدا نیمچە سەقامگیرییان بەدەست هێناوە، بۆیە بەشێکیان بیریان لە داهاتووى خۆیان و سەقامگیرییەکى درێژخایەن دەکەنەوە، نەوەک بە دواى ملهۆڕییەکانى ئەو حزبە بکەون.

 

ڕاسپاردەکانى توێژینەوەکە:

لە کۆتایی ڕاپۆرتەکەیاندا پەیمانگەى واشنتۆن داواى کردووە "چاوخشاندنەوە بەهێزەکانى نەتەوە یەکگرتووەکان لە نێو لوبنان کە بە یونیفیل ناسراوە بکرێتەوە، بۆ ئەوەى بەهەموو شێوەیەک مامەڵە لەگەڵ مەترسییەکانى ئەو جۆرە مووشەکانەى حیزبوڵا بکات کەهەڕەشەیە بۆ هەر لایەنى ئیسرائیلی و لوبنانی".

هاوکات دەست بەسەراگرتنى چەکەکانى ئێرانیش بکات، کە بە شێوەیەکى چڕ لەنێو خاکی لوبنان و لەژێر دەسەڵاتەکانى حیزبوڵا بڵاو کراونەتەوەو، کێشەى بۆ چاودێرییەکانى هێزى سەربازی وڵات دروست کردووە. بەشێک پێیان وایە هێزە کاتییەکەى نەتەوە یەکگرتووەکان تواناى هەیە چالاکییەکانى ئەو حزبە سنووردار بکات، چونکە شەرعیەتێکى نێودەوڵەتى هەیەو، هەموو لایەن ملکەچى بڕیارەکانى دەکات.

سەرەڕای ئەوەى کۆمەڵێک خاڵ و زانیاریی لەو توێژینەوەیە خراونەتەروو، بەڵام ئامادەکارانى ئەو ڕاپۆرتە کۆکن لەوەى "خاڵە نەرێنییەکانى گواستنەوەى ئاسمانى و زەمینى لە گواستنەوەى چەکی ئێرانى بۆ حیزبوڵای دەرخستووە". داواشیان لەهێزەکانى یونیفیل کردووە، چاوخشاندنەوەیەکى بەژمارەى هێزەکان و سیستەمى کارکردنى لەسنوورى هاوبەشى لوبنان و ئیسرائیل بکاتەوە، چونکە هەبوونى ١٠.٥٠٠ سەرباز هیچ گرنگییەکى ئەوتۆى دروست نەکردووە، بە تایبەت بەرامبەر جموجۆڵەکانى میلیشیاکانى سوپاى قودس و سوپاى پاسدارانى ئێرانى و بریکارەکانى.

پێیان وایە "پێویستە لە ڕووى کارایی و جۆری کارەکانیانەوە یونیفیل بتوانێت پێگەو هێزەکانى ڕێک بخاتەوە و، ڕێگریش لە هەڕەشەکانى میلیشیاکانى حیزبوڵاش بگرێت".

 

 

لە ترسى ئیسرائیل، مووشەکەکانى ئێران دەنێردرێن بۆ حیزبوڵا