بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

زانیاریی نوێ دەربارەى هێرشەکەى سەربازگەى بەلەد ئاشکرا دەکرێت

زانیاریی نوێ دەربارەى هێرشەکەى سەربازگەى بەلەد ئاشکرا دەکرێت
AvaToday caption
posted onJanuary 16, 2022
noبۆچوون

فەرماندەیەکى سەربازی دەربارەى هێرشە شکستخواردووەى سەر سەربازگەی بەلەدی ئاسمان زانیاریی تازە دەخاتەروو. ئاژانسى فەرمیی هەواڵى عێراقیی لەسەر زاری لیوا روکن زیا موحسین، فەرماندەى سەربازگەکە بڵاویکردۆتەوە " سێ فرۆکەى بێفرۆکەوان نزیکى سەربازگەکەیان بوویەوە". روونیکردەوە " فرۆکەکەکان بەرەبەیانى شەممە بەتایبەت لەکاتژمێر ٥ و ٤٥ خوولەک بووە".

 

موحسین بەو ئاژانسەى گووتبوو " دەستبەجێ فەرمانى تەقەکردنیان لەو فرۆکانە دەکردو، زوو هەڵاتن". ئەو فەرماندەیە ئاشکرای کردووە " بەهۆى ئەوەى کەشوهەواى ناوچەکە تەماوی بووە، فرۆکەکان نەیانتوانیوە سەربازگەکە بکەنە ئامانج". سەربازگەى بەلەدی ئاسمانى، کە لەلایەن هێزە ئاسمانى عێراقیی و ئەمەریکییەکان بەرێوەدەچێت، چەندین جار لەلایەن میلیشیاکانى نزیک رژێمى ئێرانەوە کراونەتە ئامانج، بەتایبەت بەمووشەکی کاتیوشیا.

فەرماندەى سەربازگەکە دووپاتیکردەوە " فرۆکەکەکان بەچاو دەبینران، کاتێک دڵنیابوون لەوەى ناسنامەى ئەو فرۆکانە نادیارە، بڕیارى خستنەخوارەوەى دراوە، بۆ ئەوەى سەربازگەکە لەهەر هێرشێک بپارێزری، بەبێ ئەوەى بەرگرى ئاسمانى سەربازگەکە کارا بکرێت".

موحسین هیماى بەوە کرد " سەربازگەکە راداری تێدایەو ٢٤ کاتژمێر کارایە بۆ چاودێری کردنى فرۆکەکان، هەروەها راداری بەرگری ئاسمانیشى تێدایە". لەبارەى سەرچاوەى هەستانى ئەو فرۆکە بێفرۆکەوانەکان، جەختی لەوە کردەوە کە " لەشوێنێکى نزیکدا هەڵدراون بۆیە نەتوانراوە لەرێگەى رادارەکانەوە بدۆزرێنەوەو، ئەستەمیشە بەشێوەیەکى وورد شوێنى هەڵدانى ئەو فرۆکانە دیاریی بکرێت".

فەرماندە سەربازییەکە سوورە لەوەى " رێکارى زۆر تووند بۆ پارێزگاری سنووری سەربازگەکە گیراوەتە بەرو، چەندین فرۆکەى جەنگیش بۆ ئەو مەبەستە بەکار دەهێنرێت، بۆ ئەوەى بەخێرایی بەرپەرچی هەر هێرشێک بداتەوە".

ئەمەش یەکەمجار نیە، سەربازگە عێراقییەکان لەلایەن گرووپە میلیشیاکانەوە دەکرێنە ئامانج، زۆربەى سەربازگەکان بەتایبەت عەین ئەسەد، لەپارێزگاری ئەنبارو، سەربازگەى تاجی لەنزیک بەغدای پایتەختى عێراق، و لەساڵی رابردووش چەندین جار فرۆکەخانەى نێودەوڵەتى شارى هەولێر بەمووشەکی کاتیوشاو فرۆکەى بێفرۆکەوان کرایە ئامانج. سەربازگەى بەلەد لەپاڵ پارێزگاری ئاسمانى فرۆکە جەنگییەکان، کۆمپانیاى ئەمەریکى تەندەری بۆ چاککردنەوەى فرۆکەکانى ئێف ١٦ لەخۆ دەگرێت، کە بەرێکەوتنێکى سەربازی لەنێوان بەغداو واشنتۆن لەوێدا جێگیر کراوە.

ویلایەتە یەکگرتووەکان، زۆربەى کاتەکان هۆشداریی داوەتە ئەو گرووپە میلیشیانە کەسنووری دان بەخۆدا گرتنى وڵاتەکەیان کراوە نیەو، لەهەر ئەگەرێکدا بەرپەرچی ئەو هێرشانە بەتووندی دەدەنەوە.