بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

ئێران گۆپاڵی سەرکوتی خەڵکی ڕاپەڕیوی سوریە

ئێران گۆپاڵی سەرکوتی خەڵکی ڕاپەڕیوی سوریە بوو
دەستتێوەردانەکانى ئێران و ئاژاوەنانەوەکانى سوپاى قودس لە سوریە
posted onJanuary 2, 2019
noبۆچوون

 

بەسام بەربەندی دیپلۆماتی پلەبەرزی سوریە لە واشنتۆن کە لە دوای ڕاپەڕینی گەلانی سوریە بە نهێنی پەیوەندی بە دژبەرانی ئەسەدەوە کرد باس لە ڕۆڵی ئێران لە سەرکوتی خەڵکی ئازادیخواز و ڕاپەڕیوی سوریە دەکات.

 

بە گووتەی بەسام بەربەندی کە بە یاوەری تایلر تامپسۆن ڕاپۆڕتێکی لەسەر ڕۆڵی ئێران لە سەرکوتی خەڵکی سوریە نووسیوە دەڵێ: لە ساڵی ٢٠١١ و چەند ڕۆژ دوای ڕاپەڕینی خەڵکی سوریە، سەعید جەلیلی بەرپرسی ئەنجومەنی ئاسایشی ئێران لە سەفەرێکی رانەگەیێنراودا چووە بۆ دیمەشق.

پەیامی سەردانی جەلیلی ئەوە بوو سوریە تەسلیمی بەهاری عەرەبی نەکردرێت. لەو سەردانەدا دوای چاوپێکەوتن لەگەڵ بەشار ئەسەد و ڕاوێژکارەکانی پێی گووتبوو بۆ سەرکوتی خەڵکی ڕاپەڕیو کەڵک لە دیواری ئاسنین وەربگرێت کە گەڵاڵەیەک بوو بۆ درووستکردنی هاوپەیوەندی لە نێوان ئێران و ڕووسیە بۆ بەرپەرچدانەوەی دەستێوەردانەکانی ڕۆژاوا لە ناوچەکەدا. لە بڕگەیەکی دیکەی نووسینەکەیاندا باس لەوە دەکەن ئێران و سوریە تا پێش ڕوودانی سەرهەڵدانەکانی سوریە ناکۆکی زۆر گەورەیان هەبوو و بە تایبەت لە لوبناندا ئەو ناکۆکییەکانە بە لووتکەی خۆیان گەیشتبوون.

حافز ئەسەد بابی بەشار ئەسەد پشتیوانی لە گرووپی ئامول دەکرد و کۆماری ئیسلامی لە ڕێگەی سوپای قودسەوە پشتگیری حیزبووڵای لوبنانی دەکرد. کار گەیشتە ئەو جێگایەی کە ڕووبەڕووبوونەوەی چەکداری لە نیوان ئەو دوو لایەنە ڕوو بدات و بە سەرکەوتنی گرووپی ئاموول، حافز ئەسەد توانی باڵانسی خۆی لە ناوچەکەدا بە دووریکردن لە ئێران بەهێز ڕابگرێت.

بە گووتەی "بەربەندی" لە درێژەی ئەو ساڵانەدا ئێران لە ڕێگەی ناردنی پارە بۆ مەزارگە و کڕینەوەی نووخبەکانی سوریە پێگەی خۆی لەو وڵاتە و لە هەمانکاتدا لە لوبناندا بە هێز کرد بەڵام تا ئەو کاتەش نەیتوانیبوو بە تەواوی دەسەڵاتی خۆی بەسەر بەشار ئەسەد دا زاڵ بکات.

 

ساڵی ٢٠١١ ساڵی کۆنتڕۆڵی تەواوی سوریە بوو بۆ ئێران

ساڵی ٢٠١١ ساڵی کۆنتڕۆڵی تەواوی سوریە بوو بۆ ئێران

دوای ئەوەی بزووتنەوەی خەڵکی ساڵی ٢٠١١ لە سوریە و لە کاتی دەسەڵاتدارای بەشار ئەسەد هاتە پێش ئێران، ئەو دەرفەتەی بە دەستهێنا کە بە تەواوی کۆنتڕۆلی بەشار ئەسەد ئەویش بە پڕۆژەکەی جەلیلی بە دەست بخات. دوای ڕاپەرینەکانی سوریە ئێران ئەو پەڕی هەوڵی دا بۆ ئەوەی دیمەشق هیچ ئیمتیازێک بە دژبەرانی خۆی نەدات و بە سەرکوتکردنی خەڵکی ناڕازی جارێکی دیکە سوریە بەرەوە ئارامی بباتەوە.

پێداگری ئێران لەسەر نەدانی هیچ ئیمتیازێک لە لایەن ئەسەدەوە بە دژبەرانی بوو بە هۆکاری درووستبوونی شەڕی چەکداری و بەو پێیەش کۆماری ئیسلامی دەستی کرد بە ناردنی ڕاوێژەکارە سەربازییەکانى و لە لایەکی دیکە قەناسبەدەست و هێزە تایبەتەکانیشی ڕەوانەی ئەو وڵاتە کرد.

 

ئێران ڕۆڵی سەربازى خۆی چڕتر کرد

ئێران ڕۆڵی سەربازى خۆی چڕتر کرد

بە ترازانی خەڵک لە لە دەسەڵاتی بەشار ئەسەد و نەمانی کەسە وەفادارەکانی ئەسەد، جێگەی هێزە وەفادارەکانی بە هێزەکانی ئێران و حیزبوڵای لوبنان پر دەکردەوە. بە گووتەی ئەو دیپلۆماتەی پێشووی سوریە هەر دوای راپەڕینەکان دوو پڕۆژە پێشنیاری جیا لە پێناو درووستکردنی چاکسازی لە لایەن دو وڵاتی قەتەر و ئیماراتەوە ئاراستەی ئەسەد کرابوو، بەڵام ئەو ڕەتی کردبوونەوە.

 

ئێران شکستی بە پڕۆژەکەی تورکیە هێنا

ئێران شکستی بە پڕۆژەکەی تورکیە هێنا

لە لایەکی دیکە تورکیە بە باسکردنی پڕۆژەیەک، ویستی کەلێنێک لە دیواری ئاسنیندا درووست بکات. بەشی بنەڕەتى پڕۆژەکە ئەوە بوو کە ئەسەد سەرکۆمار نەمێنێ و ببێتە سەرۆکوەزیرانی ئەو وڵاتە هەڵبەت بە هەبوونی دەسەڵاتی بەسەر هەموو هێزە چەکدارەکانی ئەو وڵاتە و هێزە ئاسمانی و ئیتلاعاتییەکانیش.

لەو پڕۆژەدا هاتبوو جێگری ئەسەد فاروق ئەلشەرع کە سیاسەتمەدارێکی سووننی بوو هەموو لایەنەکان بانگهێشتی یەکگرتووی بکات و بە شێوەی کاتی ببێتە سەرکۆماری سوریە. دوای ئەوەی پڕۆژەکەی تورکیە لە لایەن ئەسەدەوە کەم و زۆر قەبوڵ کرا فاروق ئەلشەرع دژبەرانی ڕژیمی ئەسەدی بانگهێشت کرد. ئەو کارە  بوو بە هۆی توڕەبوونی ئێران و کۆماری ئیسلامی کارێکی وای کرد کە تازە هیچ کۆبوونەوەیەک بەو ئاراستەیە نەکرێتەوە.

 

ئێران تیرۆری دەستەی چاکسازی سوریەی دەست پێ کرد

ئێران تیرۆری دەستەی چاکسازی سوریەی دەست پێ کرد

ئەو دانیشتنانە کە هەڕەشەیەکی جیددی بوون لەسەر گەڵاڵەی دیواری ئاسنینی کۆماری ئیسلامی ، بوو بە هۆکاری ئەوەی ئێران لە ڕێگەی بۆمبێکەوە عاسف شەوکەت و چەندین کەسی دیکە لە دەسەڵاتدارانی ئەمنی حکومەتی سوریە تیرۆر بکات.

دوا بەدوای ئەو تیرۆرە بەرپرسانی ئێران بەشار ئەسەدیان قانع کرد کە سازان لە هەر چەشنێکی خۆیدا تەنیا دەبێتە هۆی هیڕشی زۆتر بۆسەر کەسە نیزیکەکانی ناوبراو.

 

پێکهێنانی حیزبووڵای سوریە لە لایەن ئێران

پێکهێنانی حیزبووڵای سوریە لە لایەن ئێران

دوای گرتنەوەی شاری سوننەنشینی ئەلقەیسەر لە لایەن دژبەرانی بەشار ئەسەد هێزی سەربازى دەوڵەتی سوریە سێ جار هەوڵی دا ئەو شارە لە ژێردەستی ئۆپۆزۆسیۆنی ئەو وڵاتە بێنێتە دەرێ، بەڵام هەر سێ جارەکە شکستی خوارد. لەو سەردەمەدا کە حیزبوڵا خۆی وەک هێزێکی کاریگەر لە گۆڕەپانی سیاسی سەربازى سوریە جێگیر کردبوو بە چوونە ناو ناوچە عەڵەوینشینەکانی ئەلقەیسەر و پڕوپاگەندەیەکی زۆری بۆ خەڵکی ئەو شارە لەمەر قەناعەتپێهێنانیان بە پاراستنی ئەمنیەتییان لە لایەن ئەسەدەوە کرد.

دەستبەسەرداگرتنەوەی ئەو شارە بووە هۆی ئەوەی ئێران لەو سەرکەوتنە سەربازییە ئەوپەڕی قازانج وەرگرێ و بە درووستکردنی حیزبوڵای لوبنانی سوریە پارەیەکى زۆری بۆ پێکهێنانی هێزی ناسراو بە هێزەکانی پاراستنی نەتەوەیی سوریە تەرخان کرد.

 

ئێران لە ڕێگەی حیزبوڵا پێگەی خۆی قایم کرد

ئێران لە ڕێگەی حیزبوڵا پێگەی خۆی قایم کرد

لە کاتێکدا بۆمبە بەرمیلیەکانی بەشار ئەسەد بەشی زۆری ناوچە سوننە نشینەکانی والێکرد شارەکانی خۆیان بەجێ بێڵن ئێران بە پەرەپێدان بە شەڕی تایفی و عەشیرەیی عەلەوی و شێعەکانی سوریەی هێنا سەر ئەو باوەڕە کە ئەسەد ناتوانێ ئەمنیەتی ئەوان دابین بکات و ئەوە کارە تەنیا لە دەستی ئێران بەردێت توانی پەرە بە دستڕۆیشتووی خۆی لەو وڵاتەدا بدات.

 

حافز ئەسەد هۆشداری ئەو ڕۆژانەی بە بەشاری کوڕی دابوو

حافز ئەسەد هۆشداری ئەو ڕۆژانەی بە بەشاری کوڕی دابوو

بەسام بەربەندی لە بەشی کۆتایی نووسینەکەیدا ئاماژە بەوە دەکات کە کۆماری ئیسلامی تا ئاستێک پێگەی خۆی بەهێز کردووە کە بە تەنیایی دەتوانی دەسەڵاتی سوریە لە نێو ببات. تاران کۆنتڕۆڵی خۆی لەسەر حیزبووڵا وهێزەکانی پاراستنی ئەمنیەتی نەتەوەیی زیاد کردووە و بەو جۆرە دەسەڵاتی ئێران بە جیا لە بەشار ئەسەدیش دەتوانێت درێژە بە هەبوونی خۆی لەو وڵاتەدا بدات.

شتێک کە حافز ئەسەد چەندین ساڵ پێشتر بە کوڕەکەی خۆی گووتبوو.