بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

ئەشکەنجە و ڕووتکردنەوەی موژگان کاووسی بە بیانووی لێکۆڵینەوە

ئەشکەنجە و ڕووتکردنەوەی موژگان کاووسی بە بیانووی لێکۆڵینەوە
AvaToday caption
posted onOctober 20, 2021
noبۆچوون

موژگان کاووسی، چالاکی مەدنی و سیاسیی کورد لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ بنەماڵەی ڕایگەیاندووە بە کەڕات لە بەندیخانەکانی نۆشەهر، شەهر ڕێ، تاران و کەرەج و کەچوویی ناچاریان کردووە بە تەواوەتی خۆی ڕووت بکاتەوە و ناوی لێکۆڵینەوەی جەستەییان لەسەر ئەم ئەشکەنجەیە داناوە. 

 

ئەم نووسەر و لێکۆڵەرە یارسانییە هەموو جارێک جەختی لە هێزەکانی دەسەڵات کردووە کە ناوبراو بەندکراویی سیاسییە و بۆیان نییە بەو شێوەیە ئازاری بدەن و بییانەوێت ئیرادەی تێک بشکێنن. ئەو بە ڕوونی پێیانی گوتوە ئەم کارە بە ئاشکرا دەستدرێژی ڕۆحی و جەستەییە و بێڕێزی بە کەرامەتی مرۆڤە. 

ئەم چالاکە مەدەنییە بە بنەماڵەی گوتویەتی سێ ڕۆژی ڕەبەق لە ۱۴ بۆ ۱۷ی ڕەزبەر لە گرتنگەی ژنانی کەرەج   «لە نالەبارترین بارودۆخ بۆ هەر مرۆڤێکی» لەژێر چاودێری دا بووە. حوکمی دوورخستنەوەی کاووسی که زیاتر لە دوو مانگە پێی ڕاگەیێندراوە و لە ڕێکەوتی   چوارشەممە ۱۴ی ڕەزبەر جێبەجێ کراوە. 

هەروەتر کاووسی سێ مانگە پارێزەری نییە چونکە پارێزەری ناوبراو بە ناوی "موستەفا نیلی" خۆی لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی کۆماری ئیسلامی دەسبەسەرە.