بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

دووبارە شاردنەوەکانى سوپا/ کارەساتى تەقینەوەکەى ڕۆژى یەکشەممە

دووبارە شاردنەوەکانى سوپا/ کارەساتى تەقینەوەکەى ڕۆژى یەکشەممە
AvaToday caption
posted onOctober 1, 2021
noبۆچوون

ئاڤاتودەى:

کۆمپانیاى (ئیمەیج سات ئینترناشناڵ ـ image sat international)، حەقیقەتى کارەساتەکەى ڕۆژى یەکشممە ٤ى ڕەزبەرى ئاشکرا کرد کە سوپاى پاسداران گوتى "ئاگرکەوتنەوە" بووە و ئەم کۆمپانیایە بە "تەقینەوە"ى ناو بردووە.

 

لەسەر بنەماى زانیارییە بڵاوکراوەکانى ئەم کۆمپانیا زانیارى ـ مانگى دەستکردە، ئەم تەقینەوەیە لە "بنکەى موشەکى نهێنى"ى سەر بە "گرووپى پیشەسازى هیمەت" ڕووى داوە. ئەم کۆمپانیایە بە بڵاوکردنەوەى چەند وێ،ەیەک، وێرانبووەکانى بەشێکى زۆرى ئەم بنکەیەى ئاشکرا کردووە.

سوپاى تیرۆریستى پاسداران، دوانیوەڕۆی ڕۆژى یەکشەممە، دواى کەمێک لەم تەقینەوەیە، گوتى ئاگرکەوتنەوە بووە و بانگەشەى ئەوەى کرد کە ئەم ڕووداوە لە یەکێک لە "ناوەندە توێژینەوەکان" ڕوولا داوە.

ئەم ڕێکخراوە تیرۆریستییە، دواى ٢٤ کاتژمێر لە تەقینەوەکە، کوژرانى دوو ئەندامى خۆى بە ناوەکانى "سەید مورتەزا کەریمى" و "حوسەین عابدى" پشتڕاست کردەوە کە گوایە بە هۆى ئاگرکەوتنەوەکە سووتاون و دواى گواستنەوەیان بۆ نەخۆشخانە مردوون.

 

دووبارە شاردنەوەکانى سوپا