بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

ئەمیر پێغامی، بەندکراوی سیاسیی کورد ئازاد کرا

ئەمیر پێغامی، بەندکراوی سیاسیی کورد ئازاد کرا
AvaToday caption
posted onJuly 14, 2021
noبۆچوون

ڕۆژی دووشەممە ٢١ی  پووشپەڕی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی، ئەمیر پێغامی، بەندکراوی سیاسیی کوردی خەڵکی شنۆ و دوورخراو بۆ بەندیخانەی کرمان، پاش چوارساڵ ئازاد کرا.

 

تۆمەتی وەپاڵدراوی ، ئەمیر پێغام، هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی بوو کە ڕۆژی سێشەممە ١٤ی سەرماوەزی ساڵی ٩٦ى هەتاوى، لەلایەن دادگای چەکداری ورمێ، حوکمی ٤ ساڵ زیندانیکردن و دوورخستنەوەی بۆ بەندیخانەی کرمان بە سەردا سەپا.

هەرلە زیندانیش، ڕۆژی یەکشەممە ٧ی ڕەزبەری ساڵی ٩٨ی هەتاوی، بەرامبەر هەڵسوکەوتی خراپى بەڕێوەبەری بەندیخانەی کرمان و بەدوادانەچوون بۆ داوا ڕەواکانى، مانی لە خواردن گرت.