
AvaToday caption
وەزارەتی خەزانەداری ئەمریکا ڕۆژی سێشەممە ١١مەی ساڵی٢٠٢١ی زایینی، لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند حەوت هاووڵاتى لۆبنانی سەر بە گروپی تیرۆریستی «حیزبوڵا»ی سەرسپێردراوی کۆماری ئیسلامی، گەمارۆ داوە و وەک «تیرۆریستی نێودەوڵەتی » پێناسەیانی کردووە.
بەپێ ئەم بەیانییە ئەو ٧کەسە بریتین لە:
ـ عێزەت عەكر
ـ حەسەن عوسمان (بەرپرسی ناوەندی ماڵی حزبوڵا)
ـ ئیبراهيم عەلی زاهیر
ـ ئەحمەد محەمەد يەزبك
ـ وەحيد سبيتی
ـ عەباس غەريب
ـ موستەفا حەرب
واشنتۆن جگە لەم حەوت کەسە دوو بەرپرسی "حیزبۆڵا" دوو کەسى دیکەشى دیارى کردووە وەک کەسانێک کە پێویستە گەمارۆیان بخرێتە سەر کە ئەوانیش برتین لە:
یەکەم: نەبیل قاووق فەرماندەی باڵای چەکداری لە باشووری لوبنان
دووەم: حەسەن ئەلبەغدادی ئەندامی ناوەندی ئیجرایی حیزبی لە پێڕستی گەمارۆکان داناوە.