بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

ئایا ئیسرائیل لە بنکەکانى سوپاى قودس لە باشوورى حەلەبی داوە؟

بۆچى ڕێژیمى ئیسلامى ئێران نکۆڵى لەم هەواڵە دەکات کە سەرچاوە ناوچەییەکان پشتڕاستیان کردووەتەوە؟!
بۆچى ڕێژیمى ئیسلامى ئێران نکۆڵى لەم هەواڵە دەکات کە سەرچاوە ناوچەییەکان پشتڕاستیان کردووەتەوە؟!
posted onApril 16, 2018
noبۆچوون


 

بنیامین نەتانیاهۆى سەرۆکوەزیرانى ئیسرائیل دوێنێ شەممە هۆشدارى ئامادەیی ئێرانی لە سوریە پاش هێرشە سەربازییەکانى ئەمەریکا، بەریتانیا و فەڕەنسا دا. نەتانیاهۆ لە دانیشتنى لەگەڵ بەرپرسە باڵاکانى وڵاتەکەى و دەربڕینى پشتگیرى لە هێرشەکانى ئەم دواییە بۆ سەر سوریە، داواى لە دەسەڵاتەکانى ڕۆژئاوا کرد کە ڕوانگەیەکى هاوشێوە هەڵبژێرن بۆ پێشگرتن لە دەستوێڕاگەیشتنى حکەمەتەیلێک کە بە "تیرۆریست"ـى ناو بردن بە چەکى کیمیایی.

ئەمە یەکەم جار نییە کە سەرۆکوەزیرانى ئیسرائیل ناڕەزایەتى خۆى بەرامبەر بە ئامادەبوونى ئێران لە سوریە دەردەبڕێت. ئیسرائیل هاوسنوورى سوریەیە و بەشێکى خاکى سوریە لە باشوورەوە لە بن دەستى ئیسرائیلە.

حەوتووى پێشوو لە کاتى هێرشە ئاسمانییەکان بۆ سەر سوریە، ٩ ئێرانى کوژران و دوێنێ شەممەش بنکەى جەبەل عەزان لە باشوورى حەلەب هێرشى کرایە سەر و نزیکەى ٢٠ ئەندامى سوپاى پاسدارانى سەر بە سوپاى قودسى تێدا کوژران. ئەم هێرشانە دەدرێنە پاڵ ئیسرائیلەوە، بەڵام ئەم وڵاتە تا ئێستاى بە فەرمى ئەم هەواڵەى پشتڕاست یا بەدرۆ نەخستووەتەوە.