بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

کاردانەوەی وڵاتانی دونیا سەبارەت بە هێرشی ئاسمانی ئەمریکا بۆ سەر سوریە

کاردانەوەی وڵاتانی دونیا سەبارەت بە هێرشی ئاسمانی ئەمریکا بۆ سەر سوریە
سەرۆک کۆماری ئەمریکا: هێرشی شیمیایی بۆ سەر دوما بەپێچەوانەی پەیمان نامەکانی قەدەغە کردنی چەکە شیمیاییەکان ڕویدا و ئەو کارە زۆر ترسناک بوو. ئەوە کاری مرۆڤ نییە، دێو و درینج کاری ئاوا دەکەن. ئاڕمانجی ئەوشۆی ئێمە دروست کردنی لەمپەرێک بوو لە دژی بەرهەم هێنان، پەرەگرتن و بەکارهێنانی چەکە شیمیاییەکان. دروست کردنی ئەو لەمپەرە یەکێک لە بنچینەکانی بەرژەوەندی ئەمریکایە.
posted onApril 14, 2018
noبۆچوون

 

فەڕانسە: بە پێی ئەو ڕاپۆڕتانەی کە بەدەستی ئێمە گەیشتبوو، هیچ گومانێکمان نەبوو کە دەوڵەتی سوریە ‌هێرشە شیمیاییەکانی سوریەی ئەنجام داوە.

سەرۆک کۆماری فەڕانسە" موشەک بارانی ئێمە لە سوریە تەواو بووە بەڵام ئەڕتەشی وڵاتەکەمان بۆ دۆخی ئاوارتە و لەناکاو ئامادەیی تەواوی هەیە.

وەزیری دەرەوەی بڕیتانیا: ئەوڕۆ دوونیا بۆ ڕووبەڕووبونەوەی چەکە شیمیاییەکان یەکدەست و یەک هەڵوێستە.

بۆری جانسۆن" هێرشەکانی ئێمە بۆ سوریە ئامانجەکانی خۆیان پیکاوە و لە نێویان بردوون. بە پێی زانیارییەکان رژیمی سوریە هێرشی دومای ئەنجام دابوو. هیچ ڕێگە چارەیەکی دیکە جگە لە هێرشی نیزامی بوونی نەبوو. هێرشەکانی ئێمە بۆ گۆڕینی رژیمی سوریە نەبوو.

ئەو  بۆمبارانە کاریگەری لەسەر کەم کردنەوەی تواناکانی دەولەتی سوریە لە داهاتودا زۆر دەبێ.

سەرۆک کۆماری ڕوسیە: موشەک بارانی ئەمریکا و هاوپەیمانانی قەیرانی مرۆیی لە سوریە قووڵتر دەکاتەوە.

وەزیری دەرەوەی ئوردون: ئێمە دژی بەکار هێنانی چەکی شیمیایین چوونکە تاوانێکی ئینسانیە.

ڕێبەری کۆماری ئیسلامی: هێرشی ئەوڕۆ بۆ سوریە تاوانە. ئەمن بە ڕاشکاوی دەیڵێم ڕێبەرانی ئەمریکا، فەڕانسە و بڕیتانیا تووشی تاوان بوونە.

فەرماندەیەکی باڵای سپای پاسداران: هێرشەکانی  سەر سوریە دەستی بەرەی پارێزگاری( مقاومت) بۆ کاردانەوەی باشتر بە ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی زۆرتر ئاواڵا دەکات.

تورکیە: ئێمە پشتیوانی لە هێرشی وڵاتانی رۆژئاوایی بە دژی بەکارهێنانی چەکی شیمیایی لە لایەن دەوڵەتی سوریە دەکەین.

سەرۆک وەزیرانی کانادا: کانادا پشتیوانی لە هێرشی ئەمریکا، فەڕانسە و ئینگلیز بۆ لەنێوبردنی توانا شیمیاییەکانی رژیمی ئەسەد دەکەین.

ئیسرائیل: هێرش بۆسەر سوریە هۆشداری باش بوو بۆ ئێران و حیزبوڵڵا.