بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

بەریتانیا و فەرانسه و ئەڵمانیا: نیگەرانین لەسەر جێبەجێنەکردنی پڕۆتۆکۆڵی پەیوەست بە پرسى ناوەکى

بەریتانیا و فەرانسه و ئەڵمانیا: نیگەرانین لەسەر جێبەجێکردنی پڕۆتۆکۆڵی پەیوەست بە پرسى ناوەکى
AvaToday caption
posted onFebruary 24, 2021
noبۆچوون

وەزیرانی دەرەوەی بەریتانیا و فەرانسه و ئەڵمانیا لە ڕاگەیێندراوێکدا لەسەر بڕیارى کۆماری ئیسلامی بۆ ڕاگرتنی جێبەجێکردنی پڕۆتۆکۆڵی پەیوەست بە چەکى ئەتۆمییەوە ڕەخنەیان گرت و داوایان لە ئێران کرد هەموو ئەو کارانەی کە دەبنە هۆی ناڕوونی پڕۆسەى ئەتۆمى، ڕاگرن.

 

لە دەقی ئەم ڕاگەیێندراوە هاتووە: ئێمە، وەزیرانی دەرەوەی فەرانسە، ئەڵمانیا و بەریتانیا  بەداخەوەین بۆ ئەو کارانەی ئەمڕۆی کۆماری ئیسلامی کە جێبەجێکردنی پڕۆتۆکۆڵی پەیوەست بە پرسى ئەتۆمى ڕاگرتووە و کارکردن لەسەر پڕۆسەکەی تووشی کێشە کردووە.

کارەکانی کۆماری ئیسلامی، پێشێلکردنی بەڵێنەکانی بەرجامە و چاودێری پارێزەردار لە لایەن ئاژانسی نێودەوڵەتی ناوەکی بە شێوەیەکی بەرچاو کەم دەکاتەوە.

سێ وڵاتی ڕۆژئاوایی لەم بارەیەوە هاوڕان و جوان دەزانن بڕیارەکە بڕیارێکی مەترسیدارە. ئەم کارە، چاودێریکردنی ئاژانسی نێودەوڵەتیی ناوەکی بە سەر ماڵپەڕەکان و زانیارییە پارێزراوەکان بە شێوەیەکی بەرچاو کەم دەکاتەوە.  ئێمە دەستخۆشى لە هەوڵە بەردەوامەکانی بەڕێوەبەرى گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی ناوەکی و نووسینگەی ئاژانس لە بواری چاودێریی بەڵێننەکانی ناوەکیی ئێران دەکەین و پاڵپشتیان دەکەین.

ئێمە ئەنجامی گرێبەستی دوولایە و کاتیی نێوان  ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ناوەکی و کۆماری ئیسلامی کە ئەو بوارە دروست دەکات هەندێک زانیاری بۆ ماوەی سێ مانگ ڕابگرێت، لەبەرچاو دەگرین. داواشمان لە کۆماری ئیسلامی ئەوەیە هەموو ئەو کارانە کە دەبێتە هۆی ناڕوونی و ناسەقامگیری بەرجام، بوەستێنێت.

 ئامانجی ئێمە پاراستنی بەرجام و پاڵپشتیی لە هەوڵە دیپلۆماتیکەکانە بۆ گەیشتن بە چارەسەرێکی دیپلۆماسیانە لە بەرجام.