بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

گرتووخانەکانی ئێران بوونەتە سەرچاوەى دروستکردنى تاوانبار

گرتووخانەکانی ئێران بووەتە سەرچاوەى دروستکردنى تاوانبار
زیندانییەکان کۆمەڵایەتى ناکرێن بەڵکو ڕقئەستوورتر دەکرێن
posted onDecember 9, 2018
noبۆچوون

 

کامیل دڵپەسەندی کۆمەڵناسی ئێرانی ١٨ی سەرماوەز لە دیمانەیەکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی قانون باسى ئەوەى کردووە کە ئەوەی ئەوڕۆ لە گرتووخانەکانی ئێراندا ڕودەدادت بەرهەمهێنانی تاوانبارانی پێشکەوتوترە.

 

دڵپەسەندی لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا گووتی: دەستبەسەرکراوان لەنیو گرتووخانەکانی ئێران پتر بەلاڕێدا دەچن و لە بنەڕەتدا لە کاری نایاساییدا پسپۆڕیان لێ دەردێت. ئەو کۆمەڵناسە لە درێژەی قسەکانیدا دەڵێ: ئەوانەی لە گرتووخانەکاندا دەستبەسەرن بە هۆی نەبوونی دەزگای تایبەت بە ڕاهینانەوە و بە کۆمەڵایەتیکردنەوەیان دوای ئازاد بوون خراپتر دەبن و دەکەونە بیری تۆڵە کردنەوە و ئارەزوی ئەنجام دانی تاوان تێیان دا زیاتر دەبێت.

دڵپەسەندی لە درێژەی قسەکانیدا بە ئاماژە دان بە شەپۆلی ئەنجامدانی تووندوتیژی لە لایەن بەرپرسانی گرتوخانەکان و نەبوونی هیچ پڕۆژەیەک بۆ بارهێنانەوەی تاوانباران دەبێتە هۆکاری ئەوەی دوای هاتنە دەرەوەیان لە زیندان ڕقی خۆیان بە کۆمەڵگە بڕێژن.

لە کاتێکدا گرتووخانەکانی ئێران هیچ دەرفەتێکی گۆڕانکاری درووستکردن لە تاوانبارانیان نییە لە هەمانکاتدا لە ٧ مانگی ڕابڕدوودا ڕێژەی تووندوتیژی و ئەنجامدانی تاوانی کۆمەڵایەتی لە ئێران ٦/١ لەسەد زیادی کردووە.

بێکاری، هەژاری، هاتنە خواری هێزی کڕین ، نەبوونی هیوا بە داهاتوو گەورەترین هۆکارەکانی پەرە ئەستاندنی تووندوتیژییەکانن لە ئێراندا.