بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

تیمى تۆپى دەستى ژنانى سنە بە هۆى گەندەڵییەوە هەڵوەشایەوە

تیمى تۆپى دەستى ژنانى سنە بە هۆى گەندەڵییەوە هەڵوەشایەوە
AvaToday caption
posted onJanuary 23, 2021
noبۆچوون

تیمەى تۆپى دەستى (هاندباڵ) ژنانى شارى سنە کە سەرکەوتنێکى زۆرى بەدەستهێنا بوو و چەندین ساڵ بوو لە لیگە باشەکان یارى دەکرد، نزیکەى سێ ساڵێکى ڕووبەڕووى قەیرنێکى دارایی بووەتەوە و بەشێوەیەک کە یاریزانەکان بۆ یاریکردن لە شارەکانى تر پارەیان نەبووە پاس بگرن و بەشدارى یارییەکان بکەن و هەروەها لەسەر پارەى گیرفانى خۆیان هاتوچۆ دەکەن.

 

هەر ئەمەش واى کرد کە پارساڵ تیمەکە داکشایە خوارەوە بۆ لیگى یەکى هانداڵ و لەوێ پلەى یەکەمیان بەدەست هێنا، بۆیە دەبوو دووبارە بگەڕێنەوە بۆ لیگى باڵام بەڵام هیچ پارەیەکیان بۆ نەمابووەوە بۆ ئەوەى ڕاهێنان و مەشقى پێ بکەن و کەلوپەلى نوێ بکڕن و یا هاتوچۆى یاریگاکەیانى پێ بکەن.

بۆیە زۆربەى یاریزانەکان تیمەکەیان بەجێ هێشت و بەم شێوەیە تیمەکە ههەڵوەشایەوە و یاریزانەکانیش بڕیاریان داوە چیتر یارى نەکەن.

هەرچەندە کەسانى بەنێوبانگ و ناوچاکیان هەیە بۆ ڕاهێنەرى کە ئەزموونى زۆریشیان هەیە و لە باشترینەکانى ئێرانن، بەڵام بەداخەوە بەرپرسانى گەندەڵى تیمەکە و پارێزگارە ئاخوندەکەى ئەم شارە بە هۆى دزى و گەندەڵییەوە ئاگایان لە تیمەکە نەماوە و بەجێیان هێشتووە بۆ حاڵى خۆى.

هەرچەندە یاریزانەکان چەندین جار بەرپرسانى ڕژێمیان لە شارى سنە ئاگادار کردووەتەوە و حاڵى خۆیان بۆ شەرح کردوون کە دۆخیان خراپە و خەریکە هەڵدەوەشێنەوە و تەنانەت لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیش پۆست و گلەییان کردووە، کەچى کەس کڕیارى قسەیەکیان نەبووە و کەس بە هاناى تیمەکەوە نەهات.