بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

١٥٠ بنەماڵەی ئەمریکایی سکاڵا دژی ئێران تۆمار دەکەن

١٥٠ بنەماڵەی ئەمریکایی سکاڵا لە دژی ئێران تۆمار دەکەن
سوپاى پاسداران بە هاوکارى گرووپە تیرۆریستییەکان هۆکارە لە کوشتنى سەربازانى ئەمریکى
posted onDecember 4, 2018
noبۆچوون

 

بنەماڵەی ١٥٠ کەس لە سەربازانی کووژراو و کەمئەندامی ئەمریکایی لە شەڕی عێراق، کۆمەڵێک بەڵگەیان دەست کەوتووە کە پێوەندیدارن بەوەی منداڵەکانیان بەو چەکانە کراونەتە ئامانج کە کۆماری ئیسلامی بۆ شەڕ دژی هێزە ئەمریکاییەکان بەکاری هێناون.

 

لە سکاڵاکەدا هاتووە: هێزی قودسی سوپای پاسداران بە ڕاهێنانی میلیشیا عێراقییەکانی وەک " کتائیبی حیزبووڵا" عەسائیبی ئەهلی حەق" و " تیپی روز موعود" هەوڵی کووشتنی سەربازانی ئەمریکایی داوە. ئەو کەسانە دەڵێن کۆماری ئیسلامی لە هێرش بۆ سەر ئازیزانیان لە عێراق دەستی هەبووە و ئێستا داوای خەسارەت لە کۆماری ئیسلامی دەکەن.

لەسەر ئەو بنەمایەش سکاڵایەکیان لە دادگای فیدڕاڵی واشنگتۆن تۆمار کردووە. بە پێی ئەو بەڵگە حاشا هەڵنەگرانە بەرپرسە نیزامییەکانی ئێران جگە لە بارهێنانی ئەو گرووپانە، لە ڕێگەی سپیکردنەوەی دراو بە هاوکاری کۆمەڵێک بانکی ئەوروپایی پاڵپشتی ماڵیشیان لەو گرووپە تیرۆریستانە کردووە بۆ ئەوەی بۆمب و مینی پێبکڕن و بە ماشێن و زرێپۆشەکانی ئەمریکای دا بتەقێننەوە.

شایانی باسە دەوڵەتی تڕامپ ئێرانی لە پلەی یەکەمی وڵاتانی پاڵپشتیکاری تیرۆر داناوە. لە دوو دەیەی رابڕدوودا بە دانانی گەمارۆ لەسەر کۆمپانیا و ناوەندە ماڵییەکانی گرێدراو بە سوپای پاسداران هەوڵی داوە پێش بە کردەوە تیرۆریستییەکانی ئێران بگرێت.