بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

گۆڤارى focus: ئیسرائیل لە نێوەڕاستى تاران سەرۆکى ئەلقاعیدەیان کوشت

گۆڤارى focus: ئیسرائیل لە نێوەڕاستى تاران سەرۆکى ئەلقاعیدەیان کوشت
AvaToday caption
posted onNovember 14, 2020
noبۆچوون

واپێدەچێت کە جێگرى سەرۆکى تۆڕى تیرۆریستى ئەلقاعیدە، لە ئۆپەراسیۆنێکى دەزگا نهێنییەکانى ئیسرائیل لە ئێران کوژرا بێت. بە پێى ڕاپۆرتى نیۆیۆرک تایمز، ئەبوو محەمەد مسرى، جێگرى سەرۆکى ئەلقاعیدە، لە مانگى ئووت لە لایەن دوو کەسى سەر بە ئیسرائیل لە تاران بە گوللە کوژرا.

 

دەگوترێت ئەلمسرى کە ناوە سەرەکییەکەى عەبدوڵا ئەحمەد عەبدوڵا بوو، لە ساڵى ٢٠٠٣ى زانیینییەوە لە ژێر چاودێرى و پاراستنى کۆمارى ئیسلامى بووە کە وەک خۆیان دەڵێن دوژمنى پلە یەکى ئەلقاعیدەن. بە گوتەى نیۆیۆرک تایمز، بەم ئەو لە ساڵى ٢٠١٥ى زاینییەوە بە ناوى خوازراو لە ناوچە دەوڵەمەندنشینەکەى پاسدارانى تاران بە ئازادى دەژیا.

بەڵام دواتر عەبدوڵا دەناسرێتەوە و لە لایەن دوو کەس بە ماتۆڕسکیل لە شەقانەکە تەقە لە ئۆتۆمبێلەکەى دەکرێت و بە پێنج گوللە دەیکوژن.

مریەم کچى ئەلمسرى ـیش ژنى کوڕە کوژراوەکەى دامەزرێنەرى ئەلقاعیدە، واتە ئوسامە بن لادنیش هەر لەو ئۆپەراسیۆنە لەگەڵ باوکى کوژرا. ئەم ئۆپەراسیۆنە لە ٧ى ئوت، واتە ساڵیادى هێرشکردنە سەر باڵیۆزخانەى ئەمریکا ئەنجام درا کە کاتى خۆى ئەلمسرى پلانداڕێژەرى تەقاندنەوەى قونسوڵخانەکە بوو.