بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

بەردەوامی گەمارووەکان ڕووخانی کۆماری ئیسلامی بەدواوەیە

بەردەوامی گەمارووەکان ڕووخانی کۆماری ئیسلامی بەدواوەیە
هەناردەی نەوتی ئێران بۆ ئاسیا لە مانگی ڕابڕدوو میلیۆنێک بەرمیل کەمی کردووە
posted onDecember 1, 2018
noبۆچوون

 

ڕۆیتەرز لە ڕاپۆڕتێکدا کە ڕۆژی ٩ی سەرماوەز بڵاوى کردووەتەوە، دەڵێ کۆی گشتی هەناردەی نەوتی ئێران بۆ ئاسیا لە مانگی سەرماوەز گەیشتووەتە ٧٦٢ هەزار بەرمیل کە کەمترین ڕێژەیە لە پێنج ساڵی ڕابڕدوو. ئەو ڕێژەیە لە چاو مانگی سەرماوەزی ساڵی ڕابڕدوو یەک میلیۆن بەرمیل کەمی کردووە.

 

کورەی باشور لە مانگی ڕابڕدودا نەوتی لە ئێران نەکڕیوە، چین كرینی خۆی ٦٤ لەسەد و ژاپۆن ٧١ لەسەد هێناوەتە خوار و وڵاتی هیندیش بە ڕێژەیەکی کەم هەناردەی کەم کردووەتەوە. تایوان، چین، هیند، کورەی باشور، ژاپۆن، تورکیە، ئیتاڵیا و یونان ئەو وڵاتانەن کە ١٥ی گەڵاڕێزان لە چوارچیوەی لێخۆشبوونی کاتی گەمارۆەکانی ئەمریکا لە مژاری هاوردەکردنی نەوتدا ئیزنی ئەوەی پێ درا بۆ ماوەی شەش مانگی و لە پێناو خۆئامادەکردن بۆ کەمکردنەوەی زیاتری هاوردەکردنی نەوت لە داهاتوو درێژە بدەن بە ڕەوتی هێنانی نەوت لە ئێرانەوە.

ژاپۆن و کورەی باشور ڕایانگەیاندووە تا دەستپێکی ساڵی زایینی داهاتو تەمای کڕینی نەوتیان لە ئێران نییە. چین و هیند ئیزنی هاوردەکردنی ٦٦٠ هەزار بەرمیل نەوتیان لە ئێرانەوە پێ دراوە. ئەو دو وڵاتە لە دە مانگی ڕابڕدوودا ڕۆژانە یەک میلیۆن و ١٩٢ هەزار بەرمیل نەوتیان لە ئێران کڕیبوو.

 

تایوان توانایی درێژەدان بە کڕینی نەوتی ئێرانی نییە

تایوان توانایی درێژەدان بە کڕینی نەوتی ئێرانی نییە

 

لەو نیوەدا وتەبێژی کۆمپانیای "فوڕموسا پیترۆشیمی" تەنیا کۆمپانیای تایوانی بۆ کڕینی نەوتی ئێران ڕۆژی ٧ی سەرماوەز بڵاوی کردبووە کە بە هۆی گەمارۆەکانی ئەمریکا نەیتوانیوە ڕێڕەوێک بۆ پێدانی دراو بە ئێران درووست بکات و هەر بۆیەش بڕیاڕی داوە نەوتی بەسرە لە عێراق و هێندێک سەرچاوەی دیکە جێگرەوەی ئەو نەوتە بکات کە لە ئێرانەوە دەیهێنێت.

بە پێی ئامارە فەرمییەکانی تایوان، ئەو وڵاتە لە ساڵی ڕابڕدوودا نۆ میلیۆن و نیو بەرمیل نەوتی لە ئێران کڕیبوو" ٢٠ هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا" بەڵام دوایین کڕینی نەوت لە ئێران لە مانگی گەڵاڕێزان ئەنجام دراوە و بە گشتی لە ساڵی ڕابڕدووی هەتاویدا ٤٠ لەسەد کڕینی نەوتی لە ئێران کەم کردووەتەوە.

ئێران لە سەردەمی سەرۆککۆماری خاتەمیدا، ١٨ لەسەد نەوتی وڵاتی تایوانی دابین دەکرد، ئەو ڕێژە ساڵ بە ساڵ کەم بووەتەوە و ساڵی ڕابڕدوو گەیشتە سێ لەسەد و لەوساڵدا گەیشتە ٢ لەسەد. ئەو کۆمپانیایە پێشتر ساڵانە ٢٤ میلیۆن بەرمیل نەوتی لە بازاڕەکاندا و بە شێوەی کاش دەکڕی بەڵام بە واژووکردنی ڕێکەوتنی تازەی خۆی دەتوانێت بەشێک لەو نەوتە لە چوارچێوەی ڕێکەوتنی درێژ ماوەدا هاوردە بکات.

 

عێراق و ڕوسیە و عەڕەبستان جێگەی ئێران دەگرنەوە

عێراق و ڕوسیە و عەڕەبستان جێگەی ئێران دەگرنەوە

 

هەواڵدەڕی ڕۆیتێرز دەنووسێت: هاوکات لەگەڵ تایوان، کۆمپانیای "هیوندای ئۆیڵ بانک"ی کوریای باشوور بە واژووکردنی ڕێکەوتنێک نەوتی بەسرەی کردووەتە جێگرەوەی نەوتی ئێران. سەرەتای حەوتووی ڕابڕدوو ڕۆیتەرز لە ڕاپۆڕتێکی دیکەدا بڵاوی کردبووە هاوڕێ لەگەڵ عێراق، ڕوسیە و عەڕەبستان دەست بەسەر بازاڕەکانی ئیران لە ئاسیا دادەگرن.

هەروەها ئەوەش دەخاتە روو کە هەناردە کردنی نەوتی ڕووسیە لە مانگی گەڵاڕێزان بە گەشەکردنێکی ٥٨ لەسەدی بە جیاوازی لەگەڵ ساڵی ڕابڕدوو گەیشتووەتە ١.٧٣ میلۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا.

ڕۆیتەرز دەنووسێت هەر لەو مانگەدا هەناردەکردنی نەوتی ئێران بۆ چین ٦٤ لەسەد کەمی کردووە و گەیشتووەتە کەمتر لە ٢٥٠ هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا. چین گەورەترین کڕیاڕی نەوتی ئێرانە کە لە ١٠ مانگی ڕابڕدودا ڕۆژانە ٦١٣ هەزار بەرمیلی بە شێوەی نێونجنی نەوت لە ئێران کڕیوە.

هەر بە پێی ڕاپۆڕتی ڕۆیتێڕز. عەرەبستان لە مانگی ڕابردوودا هەناردەی نەوتی بۆ وڵاتی هیند بە جیاوازی لەگەڵ ڕێبەندانی ساڵی پێشوو ١٣٣ هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا زیاد کردووە.