بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

خالید ماملێ لە پاریس بەخاک سپێردرا

خالید ماملێ لە پاریس بەخاک سپێردرا
AvaToday caption
posted onFebruary 13, 2023
noبۆچوون

 

▪️ئاڤاتودەى – پاریس
 
▫️نیوەڕۆی هەینى ٢١ی ڕێبەندان، تەرمی کەسایەتى ناسراوی کورد (خالید ماملێ) ناسراو بە (هێدی)، لە گۆڕستانى ناوچەى نانتێری لە باشووری رۆژئاواى پاریس بەخاک سپێردرا.

▫️لە مەراسیمێکدا کە ژمارەیەکى زۆر لە کەسایەتییە فەڕەنسی و سیاسی و دیپلۆمات و کوردانی تاراوگە بەشدار بوون، عەزیز ماملێ، برای کەسایەتى کۆچکردوو بە زمانى فەرەنسی وتەیەکى پێشکەش کرد و تێدا باسى کەسایەتى براکەی کرد.

▫️بنەماڵەى ماملێ یەکێکن لە بنەماڵە ناسراوەکانى ڕۆژهەڵات و سەرتاسەرى کوردستان، کە رۆڵێکى بەرچاویان لە پێشخستنى کلتوورو دۆزی سیاسی کورد هەبووە.