بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

بەکرێگیراوەکانى ئیتلاعات و سوپاى پاسداران خەریکن ژینگەى مەهاباد تێک دەدەن!

بەکرێگیراوەکانى ئیتلاعات و سوپاى پاسداران خەریکن ژینگەى مەهاباد تێک دەدەن!
AvaToday caption
posted onOctober 28, 2020
noبۆچوون

ژینگەى کوردستان لە سایەى کۆمارى ئیسلامى خەریکى بەرەو وێرانبوون دەچێت، ماوەیەکى زۆرە سووتاندنى دارستانەکانى کوردستان بە دەستى سوپا بەردەوامە و ژینگە و دارێکى زۆر بوونەتە قوربانى پیلانى ڕەشى سوپاى تیرۆریست!

 

ئێستاش لە ناوچەى مەهاباد، کەسانێکى وەکو ئەسغەر گوڵغارى کە خەڵکى ئیسفەهانە بە هاوکارى لوقمان بایەزید کە چەکدار و قۆڵدورى ناوچەکەیە، خەریکن ژینگە و شوێنى گەشتیارى سەر مەیدانى مەهاباد تێک دەدەن.

ئەم شوێنە کە شوێنى گەشتیارى و خۆش ئاو و هەوا و خاوەن شوێنى مێژوویی و کەونارایە، لە لایەن ئەم کەسانەوە وێران کراوە و بەردەوامن لەم کارەیان!

ئەم کەسانە بە زۆرى و هەڕەشە و درۆ و بەڵێنى درۆیین، زەوى زۆربەى بنەماڵەکانى ئەم ناوچەیان دەست بەسەردا گرتووە. تەنانەت دەستیان گرتووە بەسەر زەوى بنەماڵەى ئیرا کە زۆرینەیان هەتیو و بچووکن و برا گەورەى بنەمالةکە لە ڕێکەوتى ٣/٣/١٣٩٦ى هەتاوى، لە ناوچەى قەمتەریەى پیرانشار بۆ پەیداکردنى پارووە نانێک، بە گوللە لە نێو توێتتایەکدا کە کارى لەسەر دەکرد و جگەرەى دەبرد، کوژرا!

ئەسغەر گوڵغارى بە هاوکارى لوقمان بایەزیدى، ناوچەیەکى زۆرى کوردستانیان وەک نۆبار و کارگ و هەرمە و ئوزەندرەیان وێران کردووە و ئەم کارەشیان بە ئاگادارى بەرپرسانێکى وەک جەلالى مەحموودزادە ئەنجام دەدەن!