بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

ئەردۆغان خەریکە تورکیە بەرەو وێران بوون دەبات

ئەردۆغان خەریکە تورکیە بەرەو وێران بوون دەبات
AvaToday caption
نرخی لیری تورکیە لە بەرامبەر دۆلاری ئەمریکاییدا بۆ کەمترین ئاستی خۆی دابەزی
posted onOctober 7, 2020
noبۆچوون

ئەمڕۆ چوارشەممە هەر دۆلارێکی بە ٧.٨٨ لیرەی تورکی معامەلە کرا. لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٠ هەتا ئێستا نرخی لیر لە بەرابەر دۆلاری ئەمریکاییدا ٢٤ لەسەد داشکاوە.

 

کارناسانی ئابوری لەو بروایەدان شەڕەنگیزییەکانی ئەردۆغان لە ناوچەکەدا هۆکاری سەرەکی دابەزینی نرخی دراوی ئەو وڵاتەیە.

تێکهەڵچوونەکانی ساڵی ڕابردووی تورکیە بەتایبەت لە شەڕی سوریە بوو بە هۆی کورهێنانی بودجەی ئەو وڵاتە و ئاوسانی ئابوری هەتا ١٦ لەسەد بەرز بووە.

هەروەها ڕێژەی گەشەی ئابوری تورکیە لە ٧.٥ لەسەد لە ساڵی ٢٠١٧ەوە  بۆ کەمتر لە ١ لەسەد لە ساڵی ٢٠١٩ دابەزیوە.

لە لایەکی دیکە لێکۆڵەرانی بازاڕی دراو پێیان وایە، کێشەکانی نێوان ئانکارا و تورکیە و هەوڵە قوبرسی باکور بۆ کردنەوەی کەناراوێکی چۆڵکراو دەبنە هۆی ئەوەی نرخی دراوی تورکیە بەردەوام لە دابەزین دابێت.